٣٣ کەس لە ناوچەیەکی بەغدا بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە برینداربوون


ئەمڕۆ دووشەممە، نەخۆشخانەی فێرکاری چاوی ئیبن حەیثم، سەر بە بەشی تەندروستی ڕەسافە لە بەغدا، ڕایگەیاند، زیاتر لە ٣٠ بریندار لە ئەنجامی یارییە ئاگرینەکانەوە تۆمارکراوە.

وەلید حەمید جاسم، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە ڕایگەیاندووە، “نەخۆشخانەکە زیاتر لە ٣٣ برینداری بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە وەرگرتووە لە کاتی ئەو ئاهەنگانەی کە لە شەوی سەری ساڵدا ئەنجامدراوە، ئەمەش تەنها ئاماری یەک ناوەندی تەندروستییە و بێگومان بنکەکانی تریش ئاماری دیکەیان لەبەردەستدا هەیە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم ژمارەیە زیاترە لەوەی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا تۆمارکراوە، کە نزیکەی دە کەس برینداربوون کە زۆربەیان منداڵ و گەنج بوون”.

هاوکات داوای لە هاوڵاتیان کرد دووربکەونەوە لە مەترسییەکانی ئەم یارییە ئاگرینانە، چونکە مەترسییەکی ڕاستەقینە لەسەر سەلامەتییان دروست دەکات.

وەلید حەمید جاسم، وتیشی، “تیمەکانی پزیشکی ڕاوێژکار و پسپۆر لەلایەن تیمێکی باڵای پزیشکی نیشتەجێ، ستافی پەرستاری و تەندروستی و کارگێڕییەوە پاڵپشتی دەکرێن و شەوی ڕابردوو لە ئامادەباشیدابوون بۆ هەر دۆخێکی نەخوازراو، هاوکات بریندارەکان چارەسەری پێویستیان لە وەرگرتنی دەرمان و نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە”.

ناوبراو جەختی لەوەکردەوە، پێویستیە ڕێکارە یاساییە ڕێگرەکان چالاک بکرین کە بڵاوبوونەوەی ئەم دیاردە مەترسیدارە سنووردار دەکات، ساڵانە لە ڕۆژانی جەژن و بۆنەکاندا دەبێتە هۆی چەندین حاڵەتی جددی ترسناک کە چارەسەرکردنیان قورسە.

لە سبەینێوە مامەڵەکردن بە دۆلار ڕادەگیرێت
پێشت لە سبەینێوە مامەڵەکردن بە دۆلار ڕادەگیرێت
لێکۆڵەرێکی ئابووری: بودجە هەمواردەکرێتەوە و گرفتە داراییەکان چارەسەردەبن
دواتر لێکۆڵەرێکی ئابووری: بودجە هەمواردەکرێتەوە و گرفتە داراییەکان چارەسەردەبن
پەیوەندیدار