چەند فڕۆکەیەک نەیانتوانی لە فڕۆکەخانەی هەولێر بنیشنەوە



بەهۆی دروستبوونی گرفت لە جی پی ئێسی فڕۆکەخانەی هەولێر، شەوی ڕابردوو چەند فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر نەیانتوانی بنیشنەوە.

شەوی ڕابردوو لە فڕۆکەخانەی هەولێر یەکێک لە فڕۆکەکان (ئەنادۆڵ جێت) کە بە تیمی خزمەتگوزاری ٢٠٠ کەسی هەڵگرتبوو لە حاڵەتەکانی نیشتنەوە نزیک بووەوە، ماوەی زیاتر لە ٢٥ خوله‌ك بەسەر ئاسمانی فڕۆکەخانەی هەولێر لەچاوەڕوانیدا بوو تا پەیوەست بێت بە جی پی ئێسەوە، بەڵام جارێکی تر بەرزبوه‌وه‌ بۆ ئاسمان و ناچاڕ گەڕایەوە بۆ فڕۆکەخانەی ئەرزڕوم و پاشان بەرەو فڕۆکەخانەی سەبیحە لە ئەستەنبول فڕی.

ئەم گەشتە کاتژمێر ١٢:٤٧ خوله‌كی شەوی ڕابردوو لە فڕۆکەخانەی سەبیحەوە بەرەو هەولێر دەستیپێکرد، سەرنشینەکانی تا کاتژمێر ٧:٣٠ سەرلەبەیانی لەناو فڕۆکەکەدابوون.

هاوکات بڕیارە ‌سەرنشینانی ئەم گەشتە جارێکی تر لە کاتژمێر ١٢ لە فڕۆکەخانەی سەبیحەوە بگەڕێنەوە بۆ هەولێر.

دەمەبۆڵەیەك کوژران و برینداربوونی سێ کەسی لێکەوتەوە
پێشت دەمەبۆڵەیەك کوژران و برینداربوونی سێ کەسی لێکەوتەوە
دژەتیرۆری کوردستان: ئەو دەنگەی لە هەولێر بیستراوە تەقینەوەی نارنجۆک بووە
دواتر دژەتیرۆری کوردستان: ئەو دەنگەی لە هەولێر بیستراوە تەقینەوەی نارنجۆک بووە
ەیوەندیدار