بازرگانێکی نێودەوڵەتی بیانی ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر دەستگیر کرا



بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە کە کاریان بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانە لە دوو چالاکیدا تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە و توانراوە دەست بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا لەجۆری حەبی کەپتاگۆن بەبڕی زیاتر لە ١٣٦ کیلۆگرام دەستی بەسەردا گیرا.

لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی بەردەوام کە زیاتر لەمانگێکی خایاند، هەروەها دوای ئاڵۆگۆڕی زانیاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی نەینەوا و یەکگرتنەوەی زانیاریەکان و پشتڕاستکردنەوەی و وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، توانرا بازرگانێکی نێودەوڵەتی بیانی ماددە هۆشبەرەکان لەشاری هەولێر دەستگریربکرێت و لەم چاڵاکیەدا بڕی ١٣٦ کیلۆگرام حەبی هۆشبەر لەجۆری کەپتاگۆن دەستی بەسەرداگیرا.
لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لەچالاکیەکی دیکەدا بڕی ٧٦ کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆن دەستی بەسەرداگیراوە
ئەوەشخراوەتەڕوو، لەم ساڵەدا لەلایەن بەڕێوەبەراتیەتییەکە توانیویەتی دەست بەسەر چەندین بڕی دیکە لەم جۆرە حەبە مەترسیدارە بگرێت کەنزیکەی یەک تەن و نیو دەبێت و بە دەنک زیاتر لە ١٠ ملیۆن دانە حەب دەکات، دەشڵێت توانراوە چەندین بازرگانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی دەستگیر بکرێن.

حزبوڵڵا کوژرانی چوار چەکداری لە پێکدادان لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگەیاند
پێشت حزبوڵڵا کوژرانی چوار چەکداری لە پێکدادان لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگەیاند
باڵیۆزی ئەمریکا: ٧٣ ملیۆن دۆلارمان پێشکەش بە عێراق کردووە
دواتر باڵیۆزی ئەمریکا: ٧٣ ملیۆن دۆلارمان پێشکەش بە عێراق کردووە
ەیوەندیدار