باڵیۆزی ئەمریکا: ٧٣ ملیۆن دۆلارمان پێشکەش بە عێراق کردووە



باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی (X) ڕایگەیاند، بڕی ٧٣ ملیۆن دۆلارمان بۆ عێراق دابینکردووە بۆئەوەی حکومەت بتوانێت خزمەتگوزارییە گشتییەکان زیاتر بکات.

ئەمڕۆ شەممە، ئالێنیا ڕۆمانسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق، دابینکردنی بڕی ٧٣ ملیۆن دۆلاری بۆ عێراق ڕاگەیاند بۆ ئەوەی حکومەت بتوانێت هاوکاری کۆمەڵگەی مەدەنی و پێکهاتە ناوخۆییەکان بکات بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.

ئالێنیا ڕۆمانسکی، لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی (X) ڕایگەیاندووە، ” ئامانجەکانی حکومەتی عێراق بۆ هاندانی زیاتری بەشداریکردنی کۆمەڵگا و حوکمڕانی ناوخۆیی، ئەولەویەتێکی بنەڕەتییە لە پەیوەندییە هاوبەشە گشتگیرەکانی ئەمریکا و عێراق.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێگەی پرۆگرامی “عێراق پێکەوە” بڕی ٧٣ ملیۆن دۆلاری بۆ عێراق دابینکردووە بۆئەوەی بتوانێت هاوکاری کۆمەڵگەی مەدەنی و ناوخۆییەکان بکات بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتیەکان”.

بازرگانێکی نێودەوڵەتی بیانی ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر دەستگیر کرا
پێشت بازرگانێکی نێودەوڵەتی بیانی ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر دەستگیر کرا
لەڕووداوێکی هاتووچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا
دواتر لەڕووداوێکی هاتووچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار