لەڕووداوێکی هاتووچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا


بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای واست بڵاوی کردەوە لەڕووداوێکی هاتووچۆدا حەوت کەس بوون بە قوربانی.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ڕووداوەکە لە قەزای بەدرەی سەر بە پارێزگای واست ڕوویداوە کە تێیدا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و  سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دوابەدوای رووداوەکە تیمەکانی بەرگری شارستانی و فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و توانیویانە تەرمی چوار هاووڵاتی دەربهێنن و بریندارەکانیش کە ژمارەیان سێ کەس بوو بۆ نەخۆشخانە بگوێزنەوە.

باڵیۆزی ئەمریکا: ٧٣ ملیۆن دۆلارمان پێشکەش بە عێراق کردووە
پێشت باڵیۆزی ئەمریکا: ٧٣ ملیۆن دۆلارمان پێشکەش بە عێراق کردووە
لە بەشە ناوخۆییەک شەڕ دروستبوو
دواتر لە بەشە ناوخۆییەک شەڕ دروستبوو
پەیوەندیدار