سەرەڕای پشوو بانکی ڕەشید دەوام دەکەن



ئەمڕۆ هەینییە بەڵام بانکی ڕەشید بۆ تەواوکردنی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دەوام دەکەن.

بانکی ڕەشید لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە، بەپێی ڕێنماییەکانی وەزیری دارایی و بەدواداچوونی بەڕێوەبەری گشتی، ئەمڕۆ هەینی لقی بانکی ڕەشید دەوامی فەرمی دەست پێکرد بەمەبەستی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و تەواوکردنی مووچەی فەرمانبەران،

ئاماژەی بەوەشداوە،  لە پێناو تەواوکردنی ڕێکارەکانی ساڵانەی داواکاری هەژماری بۆ ساڵی ئێستای ٢٠٢٣، بانکەکە سبەی شەممە بەردەوام دەبێت لە کارکردن.

حکومەتی عێراق لەڕێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی داراییەوە، سەرجەم پشووەکانی بانکەکانی ڕاگرت بەمەبەستی تەواوکردنی پاکتاوی دارایی ساڵ، و خەرجکردنی مووچەی مانگی ١٢ ی مووچە خۆران لە عێراق.

ئەمە لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێم مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12 ی ساڵی 2023 ی دابەشنەکردووە، و هیج ئاسۆیەکیش بۆ مووچەی مانگی ١ ی ساڵی 2024 دیار نییە.

تورکیا 32 تۆمەتباری دەستگیر کرد
پێشت تورکیا 32 تۆمەتباری دەستگیر کرد
دەربارەی ڤیزای فەڕەنسا لە هەرێم ڕونکردنەوە دەدرێت
دواتر دەربارەی ڤیزای فەڕەنسا لە هەرێم ڕونکردنەوە دەدرێت
ەیوەندیدار