تورکیا ناوەندە تەندروستییەکان لە ڕۆژئاوا دەکاتە ئامانج


‌لە دوایین هێرشە درۆنییەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە کوردییەکانی ڕۆژئاوا، ناوەندە تەندروستییەکان کرانە ئامانج،

بەپێی زانیارییەکان لە هێرشەکانی دوێنیی سەر ڕۆژئاوا چەندین ناوچە بۆردومان کراون، کە لە نێویاندا ناوەندە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانی تێدایە کە هۆکارێکن بۆ خزمەتکردنی ئەو کەسانەی سەردانی دەکەن.

بەپێی راپۆرتێکی دەنگی ئەمریکا ، هێرشەکانی دوێنی چەندین ناوەندی خزمەتگوزاری کردۆتە ئامانج، لە دیارترینیان  ناوەندێکی تەندروستی شوشتنەوەی گورچیلەیە لە کۆبانی و کارگەری پڕکردنەوەی ئۆکسجینی تەندروستی لە قامشلۆ.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە ئەو بۆردومانانە زیانێکی زۆری بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی ناوچەکە گەیاندووە، بە جۆریک سەدان هاووڵاتی لە خزمەتگوزاری پزیشکی بێبەشکردووە.

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە فەرمی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی بڵاوکردەوە
پێشت کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە فەرمی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی بڵاوکردەوە
مەترسیدارترین تیرۆرست لە کەمپی هۆل کوژرا
دواتر مەترسیدارترین تیرۆرست لە کەمپی هۆل کوژرا
پەیوەندیدار