مەترسی لەسەر ئەوروپا هەیە



 

گرووپە ئیسلامییەكانی سەلەفی و ئیخوانی و ڕاستڕەوەكان مەترسی بۆ ئایندەی ئەوروپا دروست دەكەن، بۆیە دەوڵەتانی ئەوروپا چاوەڕێی دەركردنی كۆمەڵێك یاسا و بڕیاری نوێ دەكەن لە ساڵی 2023 تا لە ڕێیانەوە بەتوندی ڕووبەڕووی ئەو گرووپانە ببنەوە تەنانەت دەگاتە حاڵی دوورخستنەوەش لە وڵاتەكانیان.

ناوەندی توێژینەوە بۆ بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆر لە ئەوروپا لە ڕاپۆرتێكدا باس لە زیادبوونی چالاكی توندڕۆكان لە “گرووپە سەلەفیی و ئیخوانییەكان” دەكات لە پاڵ گرووپە ڕاستڕەوەكاندا.

بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێكخراوەكە، كە كەناڵی سكاینیوز وێنەیەكی بڵاوكردووەتەوە، ئاماژە بە ئەوە دەكات، لە فەڕەنسا سەلەفییەكان جموجۆڵیان زیادیكردووە بەجۆرێك مەترسیان بۆ سەر دەسەڵات دروستكردووە، بەتایبەت لەنێو مزگەوتەكاندا جموجۆڵیان زیادبووە، مەترسییەكان لە فەڕەنسا زیاتربوون كە سەلەفییەكان و گرووپە ئیسلامییەكان كاریگەری لەسەر پرۆسەی دیموكراسی فەڕەنسا دابنێن.

لەلایەكی دیكەوە فەڕەنسا لەگەڵ ڕاستڕەوە توندڕۆكان ڕووبەڕووە، ئەوان پەرەسەندن و ئاژاوەی سیاسی دروست دەكەن، هەوڵی گۆڕینی سیستمی گشتی دەدەن.

لە بەریتانیا گرووپی ئیخوان موسلمین گەورەترین مەترسیین لەنێو دەوڵەتدا.

لە سوێد هەڕەشەی گرووپە تیرۆرستییەكان گەشەی كردووە، گرووپی ئیخوان هەوڵ دەدات پەیوەندی لەگەڵ گرووپەكانی دیكەی ناوخۆ و دەرەوەی سوێد بقۆزێتەوە بۆ ئەنجامدانی تووندوتیژی و دەسكەوتی سیاسی، تەنانەت گەیشتووەتە ئەوەی هەوڵی كوشتن و دەستدرێژیی بكەنە سەر دەسەڵات.

لە ئەڵمانیا سیاسەتی دەوڵەت بەرامبەر ڕەوتە ئیسلامییە سیاسییەكان و سەلەفییەكان گۆڕاوە، حكومەت بەرەو دەركردنی یاسایەكە بۆ كۆتوبەندكردنی سەرچاوەی دارایی گرووپە ئیسلامییەكان، دەزگای ئاسایشی ئەڵمانیا هەڵمەتێكی هەڵكوتانەسەر مزگەوت و ڕێكخراو و ناوەندەكانی گرووپە ئیسلامییە سیاسییەكانی بەڕێوەبردووە، ئێستا ئەڵمانیا لەژێر هەڕەشەی ڕاستڕەوەكان و ئیسلامییەكاندایە بەتایبەت دوای جەنگی ئۆكراین كاریگەرییەكانیان زیاتر بوون.

لە نەمسا زۆرترین ڕووبەڕووبونەوە لەگەڵ گرووپی ئیخوان بووە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، یاسا نوێیەكانی نەمسا كۆتوبەندی توندی خستە سەر ژینگەی گرووپە توندڕۆكان، بەتایبەت چاودێری گوتاری بڵاوكردنەوەی ڕق و كینە و قۆستنەوەی تۆڕەكانی ئینتەرنێت وەك سنوورێك بۆ چالاكی گرووپە توندڕۆكان.

دكتۆر جاسم محەمەد سەرۆكی ناوەندی ئەوروپا بۆ سكاینیوز دەڵێت، تیرۆر لە 2022 ئاستەنگێكی گەورە و ئاڵۆزی دروستكردووە، ئەو هەڕەشانەش بە پلەی یەكەم لە ڕێكخراوی قاعیدەوە دێن.

ئاماژە بە ئەوەش دەكات، گرووپەكانی دیكەی ئیسلامی سیاسیی وەك ئیخوان و سەلەفی لەنێو مزگەوتەكانەوە گوتاری خۆیان بڵاودەكەنەوە.

چاوەڕێدەكرێت دەوڵەتانی ئەوروپایی لەساڵی نوێی 2023دا یاسا و بڕیاری نوێ دژی گرووپە ئیسلامییەكان و ڕاستڕەوە توندڕۆكان دەربكەن، بەجۆرێك بگاتە ئاستی دوورخستنەوەی ئەو بیانیانەی دەستیان لە كردەی تیرۆرستیدا هەبووە، لە پێشیانەوە ئیخوان و سەلەفییەكان.

یەكێك لە ڕێوشوێنەكان ڕێگری دەبێت لە گەیشتنی چەك بە دەستی گرووپە ئیسلامییەكان، لەگەڵ سنوورداركردنی بڵاوكردنەوەی بیری توندڕۆیی ئیسلامیی و ڕاستڕەوەكان.

لە ساڵی نوێشدا تیرۆر هەڕەشەیەكی نوێ دەبێت بۆ ئەوروپا لەگەڵ مانەوەی سەرچاوەكانی بڵاوبوونەوەی بیری توندڕۆیی، بۆیە پێویستە بزانریت ئاستی مەترسییەكان چین كە ئیسلامی و ڕاستڕەوەكان دروستی دەكەن، ڕێوشوێن لە دژیان بگیردرێتەبەر لە بڕینی سەرچاوە مرۆیی و داراییەكانیان، ڕێگری لە مەشق و ڕأهێنان بۆ پلانە تێرۆریستییەكان، دوورخستنەوەی توندڕۆ خاوەن نفوزەكان لەنێو زیندانەكان لە زیندانیانی دیكە، ڕاگرتنی جموجۆڵ و چالاكییەكانیان، بڕینی سەرچاوەی داراییان.

ماسك ڕەنگە لە تویتەر دووربكەوێتەوە
پێشت ماسك ڕەنگە لە تویتەر دووربكەوێتەوە
ڕۆژانە زیاتر لە 1000 پڕۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام دەدرێن
دواتر ڕۆژانە زیاتر لە 1000 پڕۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام دەدرێن
ەیوەندیدار