“نرخی ئێستای دۆلار لە بازاڕەکاندا ڕاستەقینە نییە و دادەبەزێت”



ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت نرخی ئێستای دۆلار لە بازاڕەکاندا راستەقینە نییە و سەرلەنوێ دادەبەزێتەوە.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، پێویستە نرخی دۆلار دابەزینی زیاتر لەبەرامبەر دیناری عێراقیدا بەخۆوە ببینێت، بەتایبەتیش دوای دەستپێکردنەوەی خەرجکردنی بودجە بە شێوەیەکی فراوانتر.

لەو بڕوایەشدابوو، جێبەجێکردنی سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ مامەڵەکردن بە دۆلار، کە بڕیارە لە سەرەتای ساڵی نوێوە بکەوێتەکار، ببێتە هۆی بەرزکردنەوەی بەهای دینار.

جەمال کۆچەر ڕوونیشیکردەوە، نرخی ئێستای دۆلار لە بازاڕەکاندا ڕاستەقینە نییە، چونکە پێویستیی بازاڕ نرخ دیاری دەکات، بەڵام لەبەرئەوەی تا ئێستا بە هۆی بەقاچاخبردن و هەندێك هۆکاری دیکەوە ئاستی ڕاستەقینەی پێویستیی بازاڕ بۆ دۆلار نەزانراوە، نرخەکەشی لە بازاڕدا هەڵبەز و دابەز دەکات.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی ئەوەشی خستەڕوو کە حکومەت بە هۆی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانەوە خەرجکردنی بودجەی ڕاگرتبوو بۆ ئەوەی حزب و کاندیدەکان بۆ بانگەشە بەکاری نەهێنن، داواشی لە حکومەتی فیدراڵی کرد دەستبکاتەوە بە خەرجکردنی بودجە، بەڵام بە شێوەیەکی فراوانتر بۆ ئەوەی بازاڕ و نرخی ئاڵوگۆری دراویش جێگیر ببنەوە.

گروپە چەکدارەکانی عێراق: سه‌نته‌رێكی سیخوڕیی ئیسرائیلمان لەهەرێم بەئامانج گرت
پێشت گروپە چەکدارەکانی عێراق: سه‌نته‌رێكی سیخوڕیی ئیسرائیلمان لەهەرێم بەئامانج گرت
لەبارەی دەرکردنی ئافرەتێکی بیانی لە شێلتەری سەگەکانی هەولێر رونکردنەوە دەدرێت
دواتر لەبارەی دەرکردنی ئافرەتێکی بیانی لە شێلتەری سەگەکانی هەولێر رونکردنەوە دەدرێت
ەیوەندیدار