سودانی لیژنەیەکی بۆ ڕەشنووسی دادگای باڵای فیدڕاڵی پێکهێنا


سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی دا بۆ پیداچوونەوە بە بە ڕەشنووسی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی کە پێشتر حکومەت لە ساڵی 2015 ئامادەی کردبوو و ڕەوانەی پەرلەمانی کرد، بەڵام دەنگی لەسەر نەدرا.

لە بەیاننامەیەکدا نووسینگەی سودانی ڕایگەیاندووە، “سەرۆکوەزیرانی عێراق ، دکتۆر حەسەن یاسیری راوێژکاری یاسایی خۆی ڕاسپارد، بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک کە نوێنەرانی سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران لەخۆبگرێت، بۆ پێداچوونەوە بە ڕەشنووسی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی کە پێشتر لە ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن حکومەتەوە ئامادەکرابوو و ڕەوانەی پەرلەمان کرابوو، بەڵام تا ئێستا پەسەند نەکراوە،

ئاماژەی بەوەشکرد، “حکومەت هەوڵیداوە، لە ڕێگەی ڕەشنووسی یاساکە، بە هەندێک لەو پرس و دەقانەدا بچێتەوە کە لە دانیشتنەکانی پێشووی پەرلەماندا جێگەی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە ڕەشنووسی یاساکە ، بە مەبەستی لابردنی ئەو خاڵانەی پێشوو کە جێگەی ناکۆکی لایەنەکان بوون،

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، “حکومەت بڕیاریداوە لەگەڵ سەرجەم هێزە سیاسییە نیشتمانییەکاندا گفتوگۆ لەسەر ڕەشنووسی نوێی ڕەشنووسی یاساکە بکات، بەشێوەیەک کە دڵنیابێت لە بنیاتنان و سەربەخۆ بوونی دامەزراوە دەستوورییەکان”.

لە سلێمانی نرخی نانی تیری و نانەوا و سەموون دیاری كرا
پێشت لە سلێمانی نرخی نانی تیری و نانەوا و سەموون دیاری كرا
کۆلیژی سەربازی زاخۆ ناوی وەرگیراوەكانی بڵاوكردەوە
دواتر کۆلیژی سەربازی زاخۆ ناوی وەرگیراوەكانی بڵاوكردەوە
پەیوەندیدار