جارێکی دیکە گوندەکەی چەمچەماڵ بۆردومان کرایەوە



جارێکی دیکە گوندی توتەقەڵی سنووری چەمچەماڵ لە ڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆردومان کرا.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێکی دیکە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا گوندی توتەقەڵی سنووری ناحیەی ئاغجەلەری سەر بە چەمچەماڵ بۆردومان کرد.

بە پێی وتەی شایەتحاڵان لە کاتی بۆردومانەکانی بەیانی و پێشنیوەڕۆدا نزیکەی پێنج جار دەنگی تەقینەوەیان بیستووە.

مانگی ئایاری 2022ش بە هۆی بوونی هێزەکانی پەکەکەوە هەمان گوند بۆردمان کرا.

تا ئێستا هێزە ئەمنییەکان هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی بۆردومانەکانی ئەمڕۆ نەداوە.

تۆڕێکی تیرۆرستی دەستگیرکرا
پێشت تۆڕێکی تیرۆرستی دەستگیرکرا
بوومەلەرزەیەکی بەهێز شارۆچکەیەکی کوردستانی هەژاند
دواتر بوومەلەرزەیەکی بەهێز شارۆچکەیەکی کوردستانی هەژاند
ەیوەندیدار