ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

هاوشێوەكەی سەرۆكی كۆریای باكوور دەستگیردەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

پیاوێكی كۆمیدی ئوسترالی كە بەوە بەناوبانگە لە سەرۆكی كۆریای باكوور دەچێت رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی سەنگافورە لەگەڵ گەیشتنی بەو وڵاتە، دەستگیرییان كردووە و لێكۆڵینەوەیەكی دوورودرێژییان لەگەڵدا كردووە.

رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی بڵاویكردبۆوە كە ئەو پیاوە بە هوارد ئێكس دەناسرێت و لە كیم جونگ ئون سەرۆكی كۆریای باكوور دەچێت، لەبارەی دەستگیركردنەكەیەوە رایگەیاندووە” بۆ ماوەی دوو كاژمێر و 30 خولەك، لیكۆڵینەوەیان لەگەڵ كردووە لەبارەی ئاراستەی سیاسی”.

ئەو پیاوە ئوسترالییە رایگەیاندبوو كە پرسیاری لێكراوە لەبارەی ئەوەی لە وڵاتانی تردا بەشداریی لە خۆپیشاندانەكاندا كردبێت.

سەنگافورە لە حاڵەتێكی ئامادەباشی ئەمنیدا دەژی بەو هۆیەی خۆی بۆ بۆ لوتكەی مێژوویی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەركی ئەمریكا و كیم جۆنگ ئون سەرۆكی كۆرئای باكوور ئامادە دەكات.

دەسەڵاتدارانی سەنگافورە داوایان لە هوارد ئێكس كردبوو، دووربكەوێتە لە هۆتێلی شانگریلا و دوورگەی سنتوسا، ئەو دوو شوێنەی كە لوتكە مێژووییە چاوەڕوانكراوەكەی هەردوو سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكان و كۆریای باكوور لەخۆدەگرن.

ریکلام

جیهان

سوپای ئیسرائیل پەلاماری کەرتی غەززەی دایەوە

خەڵک-

سوپای ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکات، لەمڕۆوە ئۆپەراسیۆنێکی نوێی زەمینی و ئاسمانییان بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردووە و کاتی کۆتایی ھاتنیشی دیار نییە.

لەو بارەیەوە سوپای ئیسرائیل ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت، لە سنووری غەززەوە تەقە لە سەربازانی ئیسرائیلی کراوە و دواتر سوپای ئیسرائیل ھێرشی بۆ سەر غەززە دەستپێکردووە، لە ئێستاشدا فڕۆکە جەنگییەکان بەردەوام لەسەر ئاسمانی غەززە دەفڕن و شوێنە گومانلێکراوەکان بە ئامانج دەگرن.

ھاوکات بۆ چاودێریکردنی پێشھاتەکانی ئۆپەراسیۆنەکە، بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیران سەردانی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای وڵاتەکەی لە تەلئەبیب کردووە.

میدیاکانیش لە زاری چالاکوانانی فەلەستینی لە کەرتی غەززەوە ئاماژە بەوە دەکەن، لە ھێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، ٤ ھاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و ١٢ کەسی تریش بریندار بوون.

تا ئێستاش کاتی کۆتایی ھاتنی ئۆپەراسیۆنەکە دیار نییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران.. بەھۆی تەقینەوەی کۆگایەکی نەوتی دوو کەس گیانیان لەدەستدا

خەڵک-

لە ئەنجامی گڕگرتنی کۆگایەکی نەوتیی گەورە و ڕوودانی تەقینەوە لە باشوری تاران، دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسی ھەواڵی ڕەسمیی ئێران (ئیرنا) بڵاویکردەوە، رووداوەکە نزیک بە کاتژمێر ٣:٠٠ ی پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ لە پارێزگای مەرکەزی لە باشوری تاران ڕوویداوە، کاتێک چەند کۆگایەکی نەوتی لە دامەزراوەی پیشەسازیی خومەین گڕیان گرتووە و دواتر ئاگرەکە لە لایەن تیمە تایبەتەکانەوە کۆنترۆڵ کراوە، بەڵام تا دڵنیا بوون لە ھۆکاری ڕووداوەکە، تیمەکان لەو شوێنە دەمێننەوە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: لەو ڕووداوەدا ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە کە کارمەندی ئەو دامەزراوەیە بوون، ١٠ کەسی تریش بریندار بوون.

رۆژی ٢٠١٨/٦/٢٠ ش بەھۆی تەقینەوەی کارگەیەکی پێترۆکیمیایی لە پارێزگای ئابادان نزیک بە سنوری عیراق، ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە ئەڵمانیا لە هێرشێكدا 14 كەس بریندار بوون

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە هێرشێكدا بۆ سەر پاسێك لە شاری لوكی باكوری ئەڵمانیا 14 كەس برینداربوون.

رۆژنامەی (لوبكر نخر شتین) بڵاویكردەوە، بەلایەنی كەمەوە 14 كەس بریندار بوون كە دوویان رەوشی تەندروستییان مەترسیدارە لەهێرشێكدا لە شاری لوكی باكوری ئەڵمانیا.

بەپێی سەرچاوەكان گومان دەكرێت هێرشەكە بە چەقۆ كرابێت و بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی هەرێمی شلسفیج هولشتاین لە توێتەر، هێزێكی ئەمنی زۆر لە شاری لوك بڵاوەیان پێكراوە.

پۆلیس دەڵێت “لەوێ هێزێكی زۆری پۆلیس بڵاوەی پێكراوە و لە رەوشەكە دەكۆڵینەوە و لە ئایندەدا زانیاری زۆرتر بڵاودەكەینەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین