“زیادەڕۆیی سەر شەقام و شۆستەکان لابەرن با زەرەرمەند نەبن”



لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە تیمە گەڕۆکەکانی شارەوانی سلێمانی دەستدەکەن بە لابردنی زێدەڕۆییەکانی سەر شەقام و شۆستەکان.

ئەمڕۆ سێشەممە، عوسمان عارف، لێپرسراوی بەشی زیادەڕۆیی لە شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی نوێوە تیمە گەڕۆکەکانی شارەوانی دەستبەکاردەبن بۆ لابردنی ئەو زیادەڕۆییانەی کراونەتە سەر شەقام و شۆستەکان.

داواشی لەو هاووڵاتییانە کرد کە “شەقام و شۆستەکانیان داگیرکردووە” زیادەڕۆییەکان لابەرن، بۆ ئەوەی زەرەرمەند نەبن.

عوسمان عارف ئەوەشی خستەڕوو کە هاووڵاتییان دەتوانن لە کاتی بینینی زێدەڕۆیی بۆ سەر شەقام و شۆستەکاندا، شارەوانی ئاگاداربکەنەوە بۆ ئەوەی تیمەکانی لابردنی زێدەڕۆیی ڕێکاری پێویست بگرنەبەر.

بۆ بینینی لێدوانەکە کلیك لێرە بکە:

دژە تیرۆری عێراق لینکی پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندنی بڵاوکردەوە
پێشت دژە تیرۆری عێراق لینکی پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندنی بڵاوکردەوە
پزیشکانی پلەبەند لە “خەڵک”ەوە ڕوونکردنەوە دەدەن
دواتر پزیشکانی پلەبەند لە “خەڵک”ەوە ڕوونکردنەوە دەدەن
ەیوەندیدار