یەحیا رەسوڵ: هێرشەکە درۆنیەکەى ئەمڕۆى نزیک فڕۆکەخانەى هەولێر بریندارى لێکەوتووەتەوە


وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، ئەو هێرشەی ئەمڕۆ لەلایەن گروپە لە یاسا دەرچووەكانەوە كرایە سەر فڕۆكەخانەی هەولێر، چەند سەربازێكی هاوپەیمانانی برینداركردووە و زیانی بە گەشتی فڕۆكەخانەكەش گەیاندووە.

یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت:”هەوڵی گروپە لە یاسا دەرچووەكان لە هێرشكردنە سەر بنكە عێراقییەكان كە بەشێكی تایبەتە بە راوێژكارانی هێزی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی، كە هێرشێكی ئەمڕۆیان بۆ سەر فڕۆكەخانەی هەولێر بووە زیانی لێكەوتوەتەوە”.

یەحیا رەسوڵ ئاماژەی بەوەشکردووە:” هێرشەكە لە رێگەی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی بۆمبرێژكراوەوە ئەنجامدراوە، بەهۆیەوە چەند سەربازێكی هاوپەیمانان برینداربون و كاری فڕۆكەخانەكە راگیراوە و كاریگەری لەسەر دواكەوتنی گەشتە ئاسمانییە مەدەنییەكانیش هەبووە”.

دەشڵێت” ئەنجامدانی ئەو تاوانە زیان بە بەرژەوەندییەكانی عێراق و پەیوەندیییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكانی دەگەیەنێت، بۆیە ئەوان سەركۆنەی دەكەن و هەموو لایەنێك دڵنیا دەكەنەوە كە هێزە ئەمنییە عێراقییەكان بە هەوڵی هەواڵگری ئەنجامدەرانی ئەو هێڕشە دەستگیر دەكەن”.

ئەمڕۆ دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە کە هێرشێكی درۆنی كراوەتە سەر بنكەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

دژەتیرۆر دوو تیرۆرست لە کەرکوک دەستگیردەکات
پێشت دژەتیرۆر دوو تیرۆرست لە کەرکوک دەستگیردەکات
بۆ 3 مووچەی ئەمساڵ بایكۆت لە كەرتی تەندروستی ڕاگەیەنرا
دواتر بۆ 3 مووچەی ئەمساڵ بایكۆت لە كەرتی تەندروستی ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدار