بەوێنە… یەكەم بەنداوی هەرێم سەرڕێژی كرد


بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، كە لە هەندێك ناوچە زیاتر لە 100 ملم باران باریوە، بەنداوی دێوانە سەرڕێژی كرد و پڕبوو.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهۆی بارینی زیاتر لە 100 ملیمەتر باران لە ناوچەکانی باکووری گەرمیان، بەنداوی دێوانە لە شارۆچكەی دەربەندیخان بە تەواوی سەرڕێژ بوو.

ڕاشیگەیاند، بڕی بارانبارینی داباریوی 48 کاتژمێری ڕابردووی ناوچەکانی گەرمیان بە جۆرێك بووە لە قەرەداغ 79.5 ملم ، دەربەندیخان 107.6، کربچنە- سەنگاو 88.6 ملم ، چەمچەماڵ 33.2 ملم مەیدان 42 ملم.

وتیشی، “لە کەلار 8.4 ملم ، کفری 2.1 ملم ، باوەنوور 13.5 ملم، خانەقین 17.8 ملم و دوزخورماتوو 0.6 ملم باران باریوە”.

هێرش كرایە سەر فڕۆكەخانەی هەولێر
پێشت هێرش كرایە سەر فڕۆكەخانەی هەولێر
نرخی خۆراك و سەوزە و میوە هەرزان دەبێت
دواتر نرخی خۆراك و سەوزە و میوە هەرزان دەبێت
پەیوەندیدار