بەوێنە؛ ئاگر لە سەموونخانەیەك كەوتەوە


دواینوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە سەموونخانەیەك لە شارۆچكەی سۆران كەوتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك)، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە 25ی كانوونی یەكەمی 2023، ئاگر لە سەموونخانەیەك لەناو گەڕەكێكی شارۆچكەی سۆران كەوتۆتەوە و تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئاگرەكە تەنها زیانی ماددی لێ‌ كەوتۆتەوە و كرێكارانی سەموونخانەكە بە سەلامەتی ڕزگاریان بووە.

نرخی خۆراك و سەوزە و میوە هەرزان دەبێت
پێشت نرخی خۆراك و سەوزە و میوە هەرزان دەبێت
“نرخی دۆلار بۆ 145 هەزار دادەبەزێت”
دواتر “نرخی دۆلار بۆ 145 هەزار دادەبەزێت”
پەیوەندیدار