ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

کوردستان

ئەندازیارێكی خۆراك مەترسیەكانی بەكارهێنانی كاغەزی ئەلەمنیۆم ئاشكرادەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندازیارێكی خۆراك لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، زۆربوونی ئەلەمنیۆم لە جەستەدا‌ دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر و داخورانی ئێسك و بەخێرایی لەناوبردنی جەستەی مرۆڤ ، هۆشداریش دەدات، لە كەمكردنەوەی بەكارهێنانی كاغەزی ئەلەمنیۆم لە ئامادە كردنی خۆراكدا.

لەشكر حەمید، ئەندازیاری خۆراك لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كاغەزی ئەلەمنیۆم بەشێوەیەكی گشتی لەلایەن هاوڵاتیانەوە بۆ ئامادەكردنی خۆراك زۆر بەكاردێت، بەجۆرێك دەبینین كاغەزی ئەلەمنیۆم زۆر بەكاردێت بۆ برژاندنی خۆراك بە تایبەتی ماسی و گۆشت و مریشك و تەماتە و پەتاتە، كە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، چونكە ئەو ئەلەمنیۆمەی بەكاردێت كوالێتی نییە و ماددەی نایلۆنی تێكەڵ دەكرێت.

دەشڵێت: “شارەزایان هۆشداری دەدەن و داوا دەكەن بەخێرایی ئەم دیاردەیە، واتە بەكارهێنانی كاغەزی ئەلەمنیۆم كەمبكرێتەوە، چونكە‌ زیانی زۆر گەورەی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، بەجۆرێك كاغەزی ئەلەمنیۆم كاتێك خواردنەكانی پێ دەپێچرێت و دەخرێتە ناو فڕنەوە، لەگەڵ گەیشتنی بە پلەی گەرمی بەرز دەتوێتەوە و لەگەڵ خۆراكەكە تێكەڵ دەبێت”.

ڕاشیگەیاند، زۆربوونی ئەلەمنیۆم لە جەستەدا‌ دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر و داخورانی ئێسك و بە خێرایی جەستەی مرۆڤ لەناودەبات، گرفتی گەورە بۆ گورچیلە و مێشك و ڕژێنی دەرەقی و جگەر دروست دەكات و كۆئەندامی دەمار تێك دەدات.

ئەو ئەندازیارەی خۆراك ئاشكراشی كرد، بەكارهێنانی كاغەزی ئەلەمنیۆم بۆ برژاندنی تەماتە و لیمۆ و پەتاتە و ڕووەكەكان زیانەكانی دوو هێندەیە، هەربۆیە بەهەموو شێوەیەك پێویستە ڕێگە لە بەكارهێنانی كاغەزی ئەلەمنیۆم بۆ دروستكردنی خواردن بگیرێت.

کوردستان

سلێمانی.. پۆلیس دەستی بەسەر چەند پارچە چەکێکدا گرت

خەڵک-

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، ئەمشەو ھێزەکانیان توانیویانە دەست بگرن بەسەر ژمارەیەک پارچە چەک و دوو تۆمەتباریشیان دەستگیر کردووە کە تەقەیان کردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: “لە چوارچێوەی هەڵمەتەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمشەو لە هەڵمەتێکی دانانی مەفرەزەی هاوبەشی هێزی تایبەتی پۆلیس و مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، توانرا دەست بەسەر ١ کڵانشیکۆف و ١ ویزە و ٢ دەمانچەی کڵۆک و ١ دەمانچەی چواردەخۆردا بگیرێت، خاوەنەکانیشیان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە، تۆمەتبارەکان لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەر و بە پێی مادەی ۲۱ ی چەک لە یاسای سزادانی عێراقی بەندن.”

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی ڕاگەیاندووە: “هەر ئەمشەو هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن لە نزیک گردی گۆڕان ماتۆڕسکیلێکیان دەستگیرکردووە کە ٢ سەرنشینی لەسەر بووە و تەقەیان کردووە، هەردوو تۆمەتبارەکە بە فەرمانی دادوەر و بەپێی مادەی ۲۱ ی چەک بەندن و دەستیش گیراوە بەسەر دەمانچەکەیاندا.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە: “هەر لەو هەڵمەتەدا هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی چەند جامی ڕەشی ئۆتۆمبێلیان لێکردەوە، لەگەڵ وەرگرتنی ئەو مۆڵەتەی ڕێگای پێداون بە ڕەشکردنی جامی ئۆتۆمبێلەکەنیان.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن ھۆشداریی دەدات بە فەرمانبەرەکانی

خەڵک-

بڕیاردەری کۆمسیۆن ھۆشداریی دەدات بە کارمەندەکانی کۆمسیۆن بۆ رۆژی ھەڵبژاردن و دەڵێت، ھەر فەرمانبەرێکی کۆمسیۆن کەمتەرخەم بێت، سزا دەدرێت.

ئیسماعیل خورماڵی، بڕیاردەری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکیدا دەڵێت: “هەر فەرمانبەرێکى کۆمسیۆن کەمتەرخەم بێت، سزا دەدرێت بە حەپس بۆ ماوەیەک لە ١ ساڵ کەمتر نەبێت و غەرامەیەکیش لە ١٠٠ هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە ٥٠٠ هەزار دینار زیاتر نەبێت.”

ھەروەھا دەڵێت: “بەپێى خاڵى ١ لە بڕگەى ٦ لە ماددەى ٥٧ ى یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، ژمارە ١ ى ساڵى ١٩٩٢ ى هەموارکراو، هەر کەسێک سندوقەکانى دەنگدان یان وەرەقەکانى دەنگدان یان تۆمارەکانى دەنگدانى لەلا بێت و بیشارێتەوە یان لەناویان بەرێت یان خراپیان بکات یان تێکیان بدات یان بیاندزێت یان ئەنجامەکان بەهەر ڕێگەیەک بگۆڕێت، ئەوا سزا دەدرێت بە حەپس بۆ ماوەیەک لە ١ ساڵ کەمتر نەبێت و غەرامەیەکیش لە ١٠٠ هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە ٥٠٠ سەد هەزار دینار زیاتر نەبێت.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ھەڵوەشاندنەوەی گەشتێکی ھێڵی ئاسمانیی تورکیا ناڕەزایی توندی لێدەکەوێتەوە

خەڵک-

بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی گەشتێکییەوە لە فرۆکەخانەی میونخ بۆ شاری ئیستەنبوڵ، ژمارەیەک گەشتیار ناڕەزایی توند دژ بە ھێڵی ئاسمانیی تورکیا دەردەبڕن.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو، ھەڵوەشانەوە (کانسڵ) ـی گەشتەکانی ھێڵی ئاسمانیی تورکیا (Turkish Airlines) وەک دیاردەی لێھاتووە، بەوە ھۆیەوە ژمارەیەک زۆر گەشتیار زیانمەند بوون، لە نێویاندا ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان کە وڵاتی تورکیا وەک ترانزێت لە ئەوروپاوە بۆ ھەرێمی کوردستان و بە پێچەوانەشەوە بەکاردەھێنن.

لە ڤیدیۆیەکدا کە بەدەستی (خەڵک) گەشتووە دەردەکەوێت، بەھۆی کانسڵ بوونی گەشتێکی ھێڵی ئاسمانیی تورکیا ژمارەیەک زۆر لە گەشتیاران لە بەردەم نوسینگەی ئەو ھەڵە ئاسمانییە لە فرۆکەخانەی میونخی ئەڵمانیا کۆبوونەتەوە و داوای ئەنجامدانی گەشتەکەیان دەکەن.

لە ئێستاشدا گەشتەکانی تورکیا بۆ ھەرێمی کوردستان تەنھا فرۆکەخانەی ھەولێر دەگرێتەوە، تورکیا ڕێگەنادات ھیچ فرۆکەیەک بە ئاسمانی وڵاتەکەیدا تێپەڕ ببێت بیەوێت لە فرۆکەخانەی سلێمانی بنیشێتەوە، ئەوەش بارگرانییەکی زۆری بۆ دانیشتووانی بەشێکی زۆری ھەرێمی کوردستان دروستکردووە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین