پێدەچێت هەڕەشەی حووسییەکان ببێتە مایەی خێر بۆ عێراق



وەزارەتی گواستنەوەی عێراق خۆی بۆ پێشوازیکردن لەو کەشتییانە ئامادە دەکات کە پێدەچیت بە هۆی هەڕەشەی حووسییەکانی یەمەن لە سەر دەریای سوور، ڕووگەی خۆیان بەرەو بەندەرەکانی بەسڕە بگۆڕن.

ئەمڕۆ دووشەممە، مەیسەم سافی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، وەزیری گواستنەوە ڕایسپاردوون دەست بکەن بە پاککردنەوەی بەندەرەکانی ئوم قەسر بۆ پێشوازیکردن لە ژمارەیەکی زیاتری ئەو کەشتییە بارهەڵگرانەی لە وڵاتانی جیهانەوە ڕوو لە بەسڕە دەکەن.

هۆکاری زیادبوونی ژمارەی کەشتییە بارهەڵگرەکانیشی بۆ گرژییەکانی دەریای سوور و گۆڕینی ئاڕاستەی چەندین کۆمپانیای گەورەی جیهانیی گەڕاندەوە کە لە نێوان ئەورووپا و ئاسیا و کەنداوی عەرەبیدا کاری گواستنەوە دەکەن.

مەیسەم سافی ڕاشیگەیاند، بەو پێیەی عێراق ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا پێکەوە دەبەستێتەوە، بووەتە سەلامەتترین ڕێگەی گواستنەوە و پێشبینی دەکرێت جموجوڵێکی گەورەی ئاڵوگۆڕی کۆنتێنەری کەشتییەکان بەخۆوە ببینیت.

بەرپرسەکەی وەزارەتی گواستنەوە ئەوەشیخستەڕوو کە هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ زیادبوونی چاوەڕوانکراوی هاتووچۆی کەشتییە بارهەڵگرەکان کردووە.

کەشناسی: بەفر دەبارێت و پاشان تەم دروست دەبێت
پێشت کەشناسی: بەفر دەبارێت و پاشان تەم دروست دەبێت
کارمەندی تەندروستی بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن
دواتر کارمەندی تەندروستی بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن
ەیوەندیدار