ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

کوردستان

لیژنەی فەتوای هەرێم لەسەر زەكات فەتوایەكی دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

لێژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان دووپاتی فەتواكی خۆی دەكاتەوە سەبارەت بە بڕی زەكات و ڕایدەگەیەنێت، ئەو گەنمەی جوتیاران، كە فرۆشراوە بە حكومەت و پارەكەی ئێستا وەرگیراوە بڕی زەكاتەكەی دوو جۆرە.

لێژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان لە فەتواكەیدا سەبارەت بە بڕی زەكات لەسەر پارەی گەنمی جوتیاران ڕایگەیاندووە، كە “لە هەردوو حالەتەكە پارەكە زەكاتی تێدا نییە تەنها بە حسێبی گەنم نەبێت، هەر كاتێك پارەكەشی وەرگرت و ساڵێكی بەسەردا سوڕایەوە ئەوا زەكاتی تێدایە”.

سەبارەت بە دوو جۆرەكە لێژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان بەم جۆرە ڕوونی كردۆتەوە:

یەكەم: بەشێكیان دوای دروێنەوە زەكاتی دەغڵەكەیان داوە پاشان بە حكومەتیان فرۆشتووەو پارەكەی لەلای حكومەت ماوەتەوە.

ئەم جۆرە بابەتە جوتیارەكە دەغلەكەی بە حكومەت فرۆشتووە و باسی قەرز نەكراوە، بەڵكو پێی فرۆشتووە و حكومەتیش پارەكەی دواخستووە، ئەمەیان ناچێتە چوارچێوەی قەرزی شەرعی، بۆیە ئەو پارەیە هەرچەندی لەلای حكومەت بمێنێتەوە زەكاتی تێدا نییە، بەڵكو ئەو كاتەی وەری دەگرێت سەرەتای ساڵ لەوێوە دەست پێدەكات، چونكە پارەكە نابێتە ماڵی خاوەن دەخڵەكە تا ( قبچ)ی نەكات وەری نەگرێت، هەر بۆیەش ئەگەر بەر لەوەی پارەكە بدرێتە خاوەن قەرز فەوتا ئەوا لە ئەستۆی حكومەتە و حكومەت دەبیتە ( چامن). بۆیە هەر كاتێك پارەكەی وەرگرت و ساڵێكی بەسەردا سووڕایەوە ئینجا زەكاتی دەكەوێتە سەر، بەڵام ئەگەر كەمتر لە ساڵێكی لەلا مایەوە هیچ زەكاتی تێدا نییە.

دووەم: بەشێكی جوتیارەكانیش بەر لە زەكاتدان دەغڵەكەیان تەسلیمی حكومەت دەكەن و، باسی قەرزی تێدا نییە، بەڵكو راستەوخۆ بە نیازی فرۆشتن دەیدەنە حكومەت، ئەو جۆرە زەكاتی دەغڵەكەی تێدایە، واتە هەر كاتێك پارەكەی وەرگرت پێویستە بە ریژەی دەغلەكە زەكات بدات، كە یەك لە دەی ماڵەكە دەبێتە زەكات، بەو ماناییەی كە لەو برە پارەییەی لە جیاتی دەغل ودان لە حكومەت وەردەگریت دە یەكی پارەكە دەبێتە زەكات، بەڵام ئەوەی دی هەرچەندە لە حكومەت ماوەی زیاتر لە ساڵێك مابێتەوە زەكاتی تێدا نییە، تەنها ئەگەر دوای وەرگرتنەكە ماوەی ساڵێك پارەكە لەلای خاوەنەكە مایەوە ئینجا وەكو پارە زەكاتی لێ دەكەوێت، واتە پەیوەندی بە گەنمەكەوە نییە بەڵكو وەكو هەر پارەیەكی تر لە دوای تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر وەرگرتنی پارەكە زەكاتی تێدایە، بەڵام ئەگەر پێش سووڕانەوەی ساڵێك پارەكەی نەما ئەوە هیچ زەكاتێكی تێدا نییە.

ریکلام

کوردستان

کوڕەزایەکی خومەینی ھاوشێوەی باپیری لە نەجەف نیشتەجێ دەبێت

خەڵک-

میدیاکانی ئێران ئاماژە بەوە دەکەن، نەوەیەکی ئایەتوڵڵا خومەینی بە نیازە بێتە شاری نەجەف و بۆ ماوەی چەند ساڵێک ھاوشێوەی باپیرەی، لەو شارە بمێنێتەوە.

وەک ئەوەی میدیاکانی ئێران دەڵێن، بڕیارە عەلی خومەینی، نەوەی روحوڵڵا خومەینی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامیی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی بۆ شاری نەجەف بگوازێتەوە و بۆ ماوەی چەند ساڵێک ھاوشێوەی باپیرەی لەو شارە نیشتەجێ ببێت.

عەلی خومەینی تەمەنی ٣٣ ساڵە و کوڕی ئەحمەد خومەینییە کە چەند ساڵێک پاش مردنی باوکی بەھۆکارێکی نادیار گیانی لەدەستداوە.

روحوڵڵا خومەینی کە لە حەفتانی سەدەی ڕابردوو لە ئێران ھەڵات، ڕووی لە شاری نەجەف کرد و بۆ ماوەی چەند ساڵێک لەو شارە مایەوە، دواتر لەسەر داوای ئێران، حکومەتی ئەوکاتی عیراق لە نەجەف دەریکرد و رۆشتە فەرەنسا و تا شوباتی ١٩٧٩ لەو وڵاتە مایەوە و دواتر گەڕایەوە ئێران.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پارتی: خێزانی فوئاد حسێن مەسیحییە نەک جولەکە

خەڵک-

پاش کاندید کردنی فوئاد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری عیراق، چەند میدیا و تۆڕی کۆمەڵایەتیی عیراق بڵاویانکردەوە، خێزانی ناوبراو جولەکەیە و لە کاتی ھەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆمار، ژنێکی جولەکە دەبێت بە خانمی یەکەمی عیراق.

بەڵام سۆمەرییە نیوز، لە زاری رێناس جانۆ پەرلەمانتاری پێشووی پارتی لە پەرلەمانی عیراق، ڕایگەیاندووە: “خێزانی فوئاد حسێن خانمێكی ھۆڵەندییە و بە ئایین مه‌سیحی پرۆتیستانتە‌، ئەو ژنە له‌ بنه‌ماڵه‌ی مۆنتسۆرییه‌ كه‌ له‌هه‌مو ئه‌وروپا به‌ناوبانگن نه‌ك ته‌نیا له‌ هۆڵه‌ندا.”

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: “بنه‌ماڵه‌ی مۆنتسۆری خزمه‌تێكی زۆریان له‌بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردندا كردووه‌ و ماریا مۆنتسۆری یه‌كێكه‌ له‌ بیرمه‌نده‌كانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ‌کە خاوه‌نی هه‌زاران قوتابخانه‌ن له‌ سه‌رتاسه‌ری دنیادا.”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بە وشکبوونی دەریاچەی ورمێ شارێک نامێنێت بە ناوی تەبرێز

خەڵک-

جێگری سه‌رۆكی رێكخراوی پاراستنی ژینگه‌ی ئێران ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر دەریاچەی ورمێ وشک ببێت، ئەوا شارێک نامێنێت بە ناوی تەبرێزەوە.

مه‌سعود ته‌جریشی جێگری سه‌رۆكی رێكخراوی پاراستنی ژینگه‌ی ئێران لە میانی وتووێژێکی لەگەڵ رۆژنامەی (کارگران) دا ڕەخنەی توندی لە بەرپرسانی ئێران گرت سەبارەت بە فەرامۆشکردنی کارەساتی وشکبوونی دەریاچەی ورمێ.

ئەو ڕاگەیاندووە: “ئه‌گه‌ر ده‌ریاچه‌ی ورمێ وشك بكات، ئه‌وا شارێك نامێنێت به‌ناوی ته‌برێز و پێویسته‌ ئەو شارە لە شوێنی خۆی بگوازرێته‌وه.”

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: وشكبوونی ده‌ریاچه‌كه‌ جگە لەوەی تەبرێز دەمرێنێت، كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته‌ سه‌ر دانیشتوانی ناوچەکە، كه‌ ژیان و گوزه‌رانیان له‌سه‌ر كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارییه، بۆیە پێویستە ھەرچی لەدەست دەێت بکرێت تا ڕێ بگیرێت لە وشکبوونی تەواوی دەریاچەکە.

ده‌ریاچه‌ی ورمێ پێش بچوکبوونەوە بە دووه‌م گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ی سوێر له‌ جیهان ھەژمار دەکرا، ئەو دەریاچەیە ده‌كه‌وێته‌ نێوان پارێزگاکانی ئازه‌ربایجانی خۆرئاوا و ئازه‌ربایجانی خۆرهه‌ڵات، پێش دەستپێک وشكبوونەکەی، ڕووبه‌ری ده‌ریاچه‌كه‌ ٥ هه‌زار و ٢٠٠ كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ بوو، لە ئێستاشدا تەنھا نزیکی ٢٠٪ ـی ڕووبەرەکەی ئاوی تیا ماوە و نزیک بە شاری ورمێیە لە رۆژھەڵاتی کوردستان.

شاری تەبرێزیش دوای تاران و مەشھەد سێیەمین گەورەترین شاری ئێرانە و بەپێی داتای ساڵی ٢٠١٦، دانیشتووانی شارەکە نزیک بە ٢ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەسە، زۆرینەی دانیشتووانەکەشی تورکی ئازەرین، کوردیش بە پلەی دووەم دێن لە شارەکە.

ئەم وێنەیەش قەبارەی دەریاچەکە پیشاندەدات لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠ تا ٢٠١٤

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین