کڵێساکانی سووریا ئاهەنگەکانی کریسمس هەڵدەوەشێننەوە



کڵێساکانی سوریا ڕایانگەیاند، تەنیا بە هاودەنگی لەگەڵ فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە نوێژ دەکەن، بەهۆی هێرشەکانی سەر غەززە و نیشاندانی هاوسۆزی ئاهەنگەکانی کریسمس لە کڵێساکان ئەنجامنادرێن.

لە شاری حەلەب لە باکووری سووریا، قەشەی کاسۆلیکی سوری مار دیۆنیسیۆس ئەنتۆنی شەهادا بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، لە فەڵەستین لەو شوێنەی عیسا مەسیحی لێ لەدایک بووە، خەڵک ئازار دەچێژن.

ئەمساڵ داری گەورەی کریسمس لە گەڕەکی عەزیزییە لە شاری حەلەب بەدیناکرێت، لە کاتێکدا ساڵانە لە گۆڕەپانەکەدا دادەنرا و دەیان کەس بە جلی ڕەنگاوڕەنگەوە لە دەوری کۆدەبوونەوە و وێنەیان دەگرت.

ئاماژەی بەوەکرد، لە سوریا ئاهەنگ و پێشوازی فەرمیمان لە کڵێساکانمان هەڵوەشاندەوە وەک هاوسۆزی دەربڕین بۆ قوربانیانی هێرشەکانی سەر غەززە و خۆمان تەنها لە دووعاکردن بۆ پەروەردگارمان سنووردار کرد تا شەڕەکانی جیهان و ڕۆژهەڵات دەوەستن.

پێش دەستپێکردنی ململانێ خوێناوییەکەی سوریا لە ساڵی ٢٠١١، ژمارەی مەسیحییەکان لە سوریا زیاتر لە یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەس بوو لە کۆی ژمارەی دانیشتووانی ٢٤ ملیۆن کەس، بەڵام ژمارەیەکی زۆریان لە ئەنجامی شەڕەکەدا کۆچیان کرد بۆ دەرەوەی وڵات.

پەیوەندی حانۆکا لەگەڵ موعجیزەی زەیت و مۆم چییە؟
پێشت پەیوەندی حانۆکا لەگەڵ موعجیزەی زەیت و مۆم چییە؟
ئەوان گۆڵیان کرد ..!
دواتر ئەوان گۆڵیان کرد ..!
ەیوەندیدار