پەرستگایەك لە وان دۆزرایەوە


 

لە میانی كارەكانی پشكنینی ئەمساڵ لە قەڵای كۆرزوت لە مورادییە سەر بە پارێزگای وان كە لە سەردەمی ئورارتووییەكان بونیاد نراوە، دووەم پەرستگا دۆزرایەوە.

سەباحەددین ئەردۆغان مامۆستا لە بەشی شوێنەوارناسیی كۆلێژی ئادابی زانكۆی یوزونجویڵ/ وان، ڕایگەیاند “سەرمان لە دۆزینەوەی پەرستگای دووەم سووڕماوە لەو ناوچەیەی كە پێشتر پەرستگای یەكەمی لێ دۆزراوەتەوە. لە نزیك پەرستگاكەیش ژمارەیەك گۆڕی گرنگمان دۆزینەوە”.

بە هەماهەنگی دامەزراوە پەیوەندیدارەكان كارەكانی پشكنینی ئەمساڵ لە قەڵای كۆرزوت كە لە سەردەمی شای ئورارتوو، مەنوا بونیاد نراوە تەواو بوون.

سەباحەددین ئەردۆغان رایگەیاند، سەریان سووڕماوە لەوەی پەرستگای دووەمیان لەو ناوچەیە دۆزیوەتەوە كە پێشتر پەرستگای یەكەمی لێ دۆزراوەتەوە، : “لە نزیك پەرستگاكەیش ژمارەیەك گۆڕی گرنگمان دۆزینەوە”.

سەباحەددین ئەردۆغان بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی كە لە قەڵاكەدا ژمارەیەك گۆڕ دۆزراونەتەوە، وتی: “هەروەها ژمارەیەكی زۆر كەلوپەل و پێداویستیی كانزایی و سیرامیكی و كەلوپەلی مردووان كە هی سەردەمی ئورارتووییەكانن دۆزراونەتەوە”.

دادگای فیدڕاڵی بڕیارێك لەسەر هەرێمی كوردستان دەردەكات
پێشت دادگای فیدڕاڵی بڕیارێك لەسەر هەرێمی كوردستان دەردەكات
نێچیرڤان بارزانی ئامادەی یاری كۆتایی مۆندیال دەبێت
دواتر نێچیرڤان بارزانی ئامادەی یاری كۆتایی مۆندیال دەبێت
پەیوەندیدار