دەزگایەکی ئەمنی هەلی دامەزراندنی ڕاگەیاند


دەزگای ئەمنی دژە تیرۆری عێراق هەلی دامەزراندنی بەچەند مەرجێک ڕاگەیاند و بەگوێرەی یەکێک لەمەرجەکان پێویستە کەسی ئارەزوومەند هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت بەوپێیە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانیش دەتوانن داواکاری بەمەبەستی دامەزراندن پێشکەش بکەن.

دەزگای دژە تیرۆری عێراق لەڕاگەیانراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەڕێگەی پێگە فەرمییەکانی تایبەت بە دەزگاکە لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکاندا فۆڕمی دامەزراندن بەمەبەستی پڕکردنەوەی لە لایەن هاووڵاتیانەوە بڵاو دەکەنەوە.

لەڕاگەیەنراوەکەدا مەرجەکانی پڕکەردنەوە و پێشکەشکردنی فۆڕم بەشێوەی خوارەوە خراوەتەڕوو کە بریتین لە:

یەکەم: پێویستە ئەو کەسەی ئارەزووی دامەزراندن لە دەزگاکە دەکات دایک و باوکی عێراقیبن.

دووەم: پێویستە تەمەنی لەنێوان ١٨ بۆ ٣٠ ساڵ بێت.

سێیەم: خاوەنی ناوبانگێکی باش بێت.

چوارەم: دەبێت توانای جەستەیی باش بێت و گرفتی تەندروستی نەبێت.

پێنجەم: پێشینەی تاوانی تیرۆر و ماددە هۆشبەرەکان و ئاسایشی نەتەوەیی نەبێت، هاوکات پێویستە بەتاوانی شەرەف حکوم نەدرابێت.

شەشەم: پێویستە بەلایەنی کەمەوە هەڵگری بڕوانامەی سەرەتایی بێت.

کۆرۆنا جارێکی دیکە بڵاوبووەتەوە
پێشت کۆرۆنا جارێکی دیکە بڵاوبووەتەوە
پۆلیسی کەرکووک ڕوونکردنەوە دەدات
دواتر پۆلیسی کەرکووک ڕوونکردنەوە دەدات
پەیوەندیدار