ئایا مەرجە پارێزگاری کەرکووك لە کاندیدە براوەکان بێت؟



لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی دەڵێت دەبێت پارێزگاری داهاتووی کەرکووك کەسێکی قبوڵکراوی لایەن و پێکهاتەکان بێت و سەبارەت بەوەش ئایا مەرجە یەکێك بێت لە کاندیدە براوەکان؟ ڕوونکردنەوە دەدات.

ئەمڕۆ هەینی ڕزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوو، ڕێژەی دەنگەکانی یەکێتی بە نزیکەی 100٪ زیادی کردووە.

سەبارەت بە پۆستی پارێزگاریش کە یەکێتی بە شایستەی خۆی دەزانێت، ڕزگار حاجی حەمە ڕایگەیاند پێویستە ئەو کەسەی کە دەبێتە پارێزگار کەسێکی قبوڵکراوی لایەن و پێکهاتەکان بێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە مەرج نییە پارێزگار یەکێك بێت لەو کاندیدانەی لە هەڵبژاردنەکەدا سەرکەوتوو بوون و دەکرێت لە دەرەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاش کەسێکی دیکە بکرێتە پارێزگار.

ڕزگار حاجی حەمە ڕاشیگەیاند، یەکێتی توانی پێنج کورسی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك بەدەستبهێنێت، بەڵام زەحمەتە بە دەنگدانی تایبەت و ئەو ڕێژەیەش کە هێشتا هەژمار نەکراوە، ژمارەی کورسییەکانی زیاد بکات.

کەشناسی: ئەمشەو بەفر و باران بەردەوام دەبێت
پێشت کەشناسی: ئەمشەو بەفر و باران بەردەوام دەبێت
15 بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
دواتر 15 بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
ەیوەندیدار