جیاکردنەوەی دەنگدانی تایبەت لە کەرکووك کۆتایی هات



پرۆسەی جیاکردنەوەی دەستیی دەنگدانی تایبەت لە کەرکووك کۆتاییهات کە ١١٢ وێستگەی گرتبووەوە.

شێرزاد سەمەد لێپرسراوی بۆردی ھەڵبژاردنی یەکێتی لە کەرکووك بە کەناڵی کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە کەرکوک ١١٢ وێستگە جیاکردنەوەی دەستیان بۆ ئەنجامدراوە و پڕۆسەکە کۆتایی ھاتووە.

ڕوونیشیکردەوە کە ئەنجامی جیاکردنەوەی دەستی لەگەڵ ئەلیکترۆنییەکە ھاوشێوە بووە.

بە پێی ئەنجامی بەرایی دەنگەکان یەکێتی پێنج کورسی و پارتیشی دوو کورسییان لە کۆی 16 کورسی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك بەدەستهێناوە.

هەڵوێستی خۆی لەسەر کێشەی مامۆستایان ڕاگەیاند
پێشت هەڵوێستی خۆی لەسەر کێشەی مامۆستایان ڕاگەیاند
“ئینستاگرام و فەیسبووك بابەتەکانی لایەنگری فەڵەستین سانسۆر دەکەن”
دواتر “ئینستاگرام و فەیسبووك بابەتەکانی لایەنگری فەڵەستین سانسۆر دەکەن”
ەیوەندیدار