یەك ملیۆن گەشتیار سەردانی ئامەدیان كردووە



لە ساڵی ٢٠٢٢دا یەك ملیۆن گەشتیار سەردانی ئامەدیان كردووە و لەسەدا ١٠ی ئەو ژمارەیەش بیانی بوون.

عەلی ئیحسان سو، پارێزگاری ئامەد و سەرۆكی گەورە شارەوانی شارەكە، ئاماژەی بەوە كرد، لە ساڵی ٢٠٢٢دا یەك ملیۆن گەشتیار سەردانی شارەكەی ئێمەیان كردووە و لەسەدا ١٠ی بیانی بوون. باوەڕم وایە لە ساڵی ٢٠٢٣دا لەگەڵ ئێوە، لە ناساندنی شارەكەماندا توانای گەشتیاری بەشێوەیەكی زۆر باشتر هەڵدەسەنگێندرێت. با پێكەوە هەوڵبدەین بۆ ئەوەی شارەكەمان باشتر بناسێنین و ژمارەیەكی زۆرتر لە گەشتیار بۆ ئێرە ڕابكێشین”.

عەلی ئیحسان سو، ئاماژەی بەوەشكردووە، “٣٤٧ شوێنەواری بیناسایی لە ناحیەی مێژوویی سوور، نۆژەن دەكەینەوە”.

ئاشكراشیكرد بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان بە شێوەیەكی كاریگەر بەردەوامە و لە ساڵی ٢٠٢٢دا دەست بەسەر ٨٠ ملیۆن ڕەگی حەشیش و ٣٠ تۆن ماددەی هۆشبەردا گیراوە و لەناوبراون.

 

ئینگلیزەکان خۆراک و پێداویستی پاشەکەوت دەکەن
پێشت ئینگلیزەکان خۆراک و پێداویستی پاشەکەوت دەکەن
نرخی نەوتی سپی زیاتر دابەزی
دواتر نرخی نەوتی سپی زیاتر دابەزی
ەیوەندیدار