دوو ڕۆژ پشوو ڕاگەیەنرا


بە بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عێراق، دوو ڕۆژی هەفتەی داهاتوو بۆ فەرمانبەرانی مەسیحی لە سەرتاسەری وڵات كرا بە پشووی فەرمی.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران بڕیاریداوە هەردوو ڕۆژی 25 و 26ی 12ی 2023 (دوو شەممە و سێ‌ شەممە)ی هەفتەی داهاتوو بۆ فەرمانبەرانی پێكهاتەی مەسیحی لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان بكرێتە پشووی فەرمی.

ڕوونیشی كردۆتەوە، پشووەكە بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (س.خ).

ئەمە لەكاتێكدایە بەپێی بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی سەری ساڵ و یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر عیسا (س.خ) ماوەی هەفتەیەك و لە 25ی 12ی 2023 تاوەكو 2ی 1ی 2024 دەبێتە پشووی فەرمی.

 

نرخی دۆلار بۆ كەمترین ئاست دابەزی
پێشت نرخی دۆلار بۆ كەمترین ئاست دابەزی
یەکەم بەرپرسی کورد بە هۆی خراپیی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە دەستیلەکارکێشایەوە
دواتر یەکەم بەرپرسی کورد بە هۆی خراپیی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە دەستیلەکارکێشایەوە
پەیوەندیدار