ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەشوهەوای سبەینێی شارەكانی هەرێم ڕاگەیەنرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەی ئاسمانی شارەكانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت لەگەڵ بوونی بارانی بچر بچر، دەشڵێت: “ئەگەری تۆز و خولێكی سوكیش هەیە”.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، پێشبیی كەش و هەوای بۆ سبەی شەممە 13-10-2018 بڵاوكردەوە و بە پێی خشتەكەش سبەی ئاسمانی شارەكانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت لەگەڵ بوونی بارانی بچر بچر لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم.

دەشڵێت: “پلەكانی گەرما لەنێوان (33 بۆ 18 ) پلەدا دەبێت و پارێزگای كەركوك بەرزترین پلەی دەبێت و سلێمانیش نزمترین پلە تۆمار دەكات”.

ڕاشیگەیاندووە، سبەی خێرایی با لەنێوان (5 بۆ 15) كم دەبێت و مەودای بینین لە تەواوی شارەكانی هەرێم (6 بۆ 9) كم دەبێت.

ژینگە

سلێمانی؛ژمارەیەكی زۆر ئامێری بیرهەڵكەندن دەستی بەسەردا دەگیرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، شەوی ڕابردوو لە سنوری ناحیەی بازیان دەست بەسەر 5 ئامێری بیرهەڵكەندندا گیرا، دەشڵێت:”لە سەیدصادق پیرەمەگرون و سیتەك ٣ سێ ئامێری دیكەدەستی بەسەر داگیراوە”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لەئەنجامی دەرچونێكی مەیدانی مەفرەزەكانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتیمان بۆ سنوری ناحیەی بازیان توانیان دەستبگرن بەسەر 5 پێنج ئامێری بیرهەڵكەندن كە بەنهێنی كاریان دەكرد.

دەشڵێت:”پاش گەیشتنی مەفرەزەكان دەستبەجێ ئامێرەكان دەستیان بەسەرداگیرا و ڕێكاری یاسایی لە دژیان گیرایە بەر”.

لە ڕاگەیەنراوەكەداهاتووە، لە چەند رۆژی رابردوودا لەسنوری سەیدصادق پیرەمەگرون و سیتەك ٣ سێ ئامێری بیرهەڵكەندن دەستی بەسەر داگیراوە و ڕێكاری یاسایی لەدژیان گیراوەتە بەر .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 32 پلە و لە سلێمانی 31 پلە و لە دهۆك 31 پلەو لە كەركوكیش 32 پلە دەبێت‌و ئاسمانی شارەكانیش هەور و هەتاو دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ هەینی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 32 پلە و لە سلێمانی 30 پلەو لە دهۆك 31 پلەو لە كەركوكیش 32 پلە دەبێت و ئاسمانی شارەكانی هەرێمیش هەور و هەتاو دەبێت و ئەگەری نمە بارانیش لە ئارادایە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 32 پلە و لە سلێمانی 30 پلە و لە دهۆك 32 پلەو لە كەركوكیش 34 پلە دەبێت‌و ئاسمانی شارەكانیش هەور و هەتاو دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ چوار شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 31 پلە و لە سلێمانی 29 پلەو لە دهۆك 31 پلەو لە كەركوكیش 33 پلە دەبێت و ئاسمانی شارەكانی هەرێمیش هەور و هەتاو دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین