ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

نرخی نەوت بەڕێژەیەكی بەرچاو شكا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەراورد بە بەهاكەی لە دوو هەفتەی ڕابردوودا، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بۆ نزمترین ئاست دابەزی ئەوەش بەهۆی دابەزینی بازاڕی پشكە داراییەكان و زۆربوونی یەدەگی نەوتی ئەمریكی.

بەپێی ڕاپۆرتێك، كە ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بڵاویكردۆتەوە، بەهای هەر بەرمیلێك نەوت 2.83 دۆلار و بە ڕێژەی 3.41% شكاوە و نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت دابەزیوە بۆ 80 دۆلار و 65 سەنت، كە ئەمەش نزمترین ئاستە لەدوای 24ی مانگی ئەیلولەوە.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ڕۆژئاوای ئەمریكا بە بڕی 2.2 دۆلار و بە ڕێژەی 3.01% دابەزیوە و بووە بە 71 دۆلار و 48 سەنت و ئەوەش بە كەمترین نرخ دادەنرێت لەدوای 21ی مانگی ڕابردووەوە.

بە بۆچوونی چاودێرانی بواری وزە، دابەزینی نرخی نەوت بەو خێراییە دوای ئەوەی نرخەكەی گەیشتە 86 دۆلار بۆ دوو هۆكار دەگەڕێتەوە، كە بریتیە لە پاشەكشەی بازاڕی پشكەكان لە جیهان و زیادبوونی لەڕادەبەدەری یەدەگی نەوتی ئەمریكا.

بەپێی ڕاپۆرتەكانی ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریكی، كە دوێنێ‌ پێنج شەممە بڵاوكراوەتەوە، یەدەگی نەوت لە ئەمریكا بۆ 6 ملیۆن بەرمیل لە هەفتەی ڕابردوو بەرزبۆتەوە، كە ئەوەش دوو هێندەی پێشبینی شارەزایانە، كە ڕایانگەیاندبوو، پێشبینی دەكەن یەدەگ بۆ 2.6 ملیۆن بەرمیل بەرزببێتەوە.

ئابوری

بەهای تمەن و دۆلار لە كاتی داخستنی بازاردا

خەڵك – بەشی هەواڵ
خاوەن نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات، كە بەهای دۆلار و تمەن بە بەراورد بە دیناری عیراقی ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی هەرێم تا ڕادەیەك جێگیر بووە و گۆڕانكاری ئەوتۆ ڕووینەداوە.

خاوەن نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عیراقی لە كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوكرا.

سەبارەت بە بەهای تمەن وتیشی، “100 دۆلار بە ملیۆنێك و 363 هەزار تمەن بەدەستی و ملیۆنێك و 378 هەزار تمەن بە حەواڵە مامەڵەی پێوەكرا”.

ڕاشیگەیاند، هەر 100 هەزار تمەن بە 8 هەزار و 900 دینار ئاڵوگۆڕی پێوەكرا لەكاتی داخستنی بازاڕدا لە كاتێكدا بەیانی ئەمڕۆ بە 8 هەزار و 850 هەزار دینار بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت بۆ خوار 80 دۆلار دابەزی

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ خوار 80 دۆلار رووی لە دابەزین كرد، ئەمەش لەكاتێكدایە كە دەستەواژەكان ئاماژە بە زیادبوونی عەمباری نەوتی خاوی ئەمریكایی و زیادبوونی خستنەڕووی نەوت دەكەن لە بازاڕەكان.

دوێنێ‌ چوار شەممە، ئیدارەی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكایی رایگەیاندبوو، عەمباری نەوتی خاوی ئەمریكایی بە بڕی 6.5 ملیۆن بەرمیل بەراورد بە هەفتەی رابردوو زیادی كردووە، ئەم زیادكردنەش سێ‌ هێندەی پێشبینی شرۆڤەكارانە.

لە كاتژمێر 10:10 بە كاتی گرێنیچ، نرخی نەوتی خاوی پێوەری جیهانی برنت بە بڕی 70 سەنت رووی لە دابەزین كرد و نرخی بەرمیلێك لەو جۆرە نەوتە گەیشتە 79.35 دۆلار.

نەوتی خاوی برنت لە 3ی ئەم مانگە و  لە ساڵی 2014وە، بەرزترین ئاستی تۆماركرد و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 86.74 دۆلار.

هەر لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوتی برنت، بە هەمان شێوە نرخی نەوتی خاوی ئەمریكایی خۆرئاوای تكساسيش، بە بڕی 61 سەنت رووی لە دابەزین كرد و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 69.14 دۆلار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەبەرهێنانی گەرمیان لەبارەی سیاجكردنی 248 دۆنم زەوی ڕوونكردنەوە دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای بڵاوكردنەوەی هەواڵێك لەسەر سیاجكردنی نزیكەی 248 دۆنم زەوی لە ناحیەی رزگاری لەلایەن كۆمپانیایەكەوە، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كردەوە، كە بەبێ‌ مۆڵەت كۆتایی كۆمپانیایەك ئەو پارچە زەوییەی سیاجكردووە و بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیانیش رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستانیش دەڵێت”سیاجكردن دوای وەرگرتنی مۆڵەتی سەرەتای نایاسایی نیە”.

یاسین مەحمود رەشید، بەرێوەبەری یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان بە (خەڵك)ی راگەیاند، ئەوەی لەسەر ئەو پرۆژەیە وتراوە سەبارەت بە “نایاسایی” بوونی دورە لەراستیەوە.
ناوبراو بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، مۆڵەتی سەرەتایی بۆ سیاجكردن و مۆڵەتی كۆتایش بۆ دەستپێكردنی كاركردنەوە و ئەوەیشی لەسەر پرۆژەی “گاردنیا”ی گەرمیان بڵاوكراوەتەوە دورە لەراستیەوە.

عومەر محەمەد عەلی، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیان بە (خەڵك)ی راگەیاند، ئەو پارچە زەوییە بڕیاری دەستەی وەبەرهێنان و مۆڵەتی كاركردنی هەیە و بە هەموو رێكارە یاساییەكاندا كارەكانی بۆ كراوە.

وتیشی”ئەو زەوییە بەپێی فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران و دەستەی وەبەرهێنان دراوە بە كۆمپانیای گاردینیا و بڕیارە شارێكی نیشتەجێبوونی بەناوی قەڵای شێروانە تێدا دروستبكرێت، سیاجكردنیشی بۆ ئەوەیە، بۆ ئەوەی نەكرێت بە گەنم و جۆ و پاشان كێشە بۆ وەبەرهێنەكە دروستبكات، چونكە ئەگەر كێشە بۆ ئەو دروست بكرێت، ئەوا كێشە بۆ ئێمەش دروست دەكات”.

(خەڵك) بۆ وەرگرتنی زانیاری پێویست پەیوەندی بە یونس جاف، بەڕێوەبەری هونەری پرۆژەكانی ئیدارەی گەرمیانەوە كرد و ناوبراویش قسەكانی بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی تەئیكد كردەوە.

یونس جاف هەر لە قسەكانیدا رونیكردەوە، مەبەستی ئاسانكاری بۆ وەبەرهێنان بۆ ئەوەیە، كێشەی نیشتەجێبوون لە گەرمیان چارەسەر بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین