ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەشناسی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی لەسەر باران و خۆڵبارین بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێم ڕاگەیەنراوێك لەسەر دۆخی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەری نمە باران هەیە لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەمڕۆ هەینی ئاسمانی سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستان هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ (خۆڵبارین).

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەری پریشكە بارانی جیاجیا هەیە و خێرایی با لەنێوان 5- 20 كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا.

ڕوونیشی كردۆتەوە، بەهۆی خۆڵبارینەكەوە ئاستی بینین لە هەولێر (4- 7) كیلۆمەتر و لە سلێمانی (6- 8) كیلۆمەتر و لە دهۆك (3- 7) كیلۆمەتر و كەمترینیش لە كەركوك دەبێت، كە (1- 5) كیلۆمەتر دەبێت.

ژینگە

هەواڵێكی (خەڵك) دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا
شارەوانی سلێمانی لەسەر پیسكردنی مێز و كورسیەكانی شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ هاتەدەنگ

خەڵك – بەشی هەواڵ
لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزاری لە شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، گەشتوگوزاری سلێمانی ژمارەی كورسی و مێزەكانی شاخی ئەزمەر دەگاتە زیاتر لە 150 دانە و داواش لە هاوڵاتیان دەكات پاكوخاوێنی ئەو شوێنە گەشتیارییە بپارێزن، دەشڵێت: “ڕۆژانە 25 كارمەند و دوو ئامێری پاكردنەوە سەرقاڵی پاك ڕاگرتنی شاخی ئەزمەڕن”.

ڕزگار ئەحمەد، لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزاری لە شارەوانی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە شاخی ئەزمەڕ و گۆیژە لە ڕێگەی تیمێكی 25 كارمەندی و دوو ئامێری كەپسی خۆڵ كۆكردنەوە ڕۆژانە سەرقاڵی پاكوخاوێن ڕاگرتنی ناوچەكەین.

وتیشی، “بەداخەوە لەدوای دانانی ئەو مێز و كورسیانە لەلایەن گەشتوگوزاری سلێمانی-یەوە، هاوڵاتیان و گەشتیاران پاكوخاوێنی ناوچەكە ڕاناگرن، بۆیە بەهیواین لەمەودوا هاوڵاتیان دوای گەشت و سەیرانەكانیان خۆڵ و خاشاكەكانیان بخەنە سەتڵی خۆڵەكانەوە”.

ڕاشیگەیاند، ئەوەی گەشتوگوزاری سلێمانی لە دانانی ئەو مێز و كورسیانەی بۆ شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ كردویەتی خزمەتێكی باشە بە گەشتیاران و هاوڵاتیانی سلێمانی، بڕیارە ژمارەی مێز و كورسیەكانیش زیاتر بكات بۆ نزیكەی 150 دانە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەماوەی ڕابردوودا (تۆڕی میدیایی خەڵك) وەك ئەركی پیشەیی و ڕۆژنامەوانی وێنەی ئەو میز و كورسیانەی شاخی گۆیژەی بڵاوكردەوە، كە لەدوای گەشت و سەیرانەكان، بەشێك لە هاوڵاتیان پاشماوەكانیان بەجێهێشتووە ئەوەش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاردانەوەی لێ كەوتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی لەسەر بوومەلەرزەكە بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتژمێر 6.08 خولەك بوومەلەرزەیەك تۆماركرا بەقوڵایی 10 كم لە دووری 25 كم لە قەزای ڕەواندوز، دەشڵێت: “گوڕەكەی 3.9 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕاگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتژمێر 6.08 خولەك بوومەلەرزەیەك تۆماركرا بەقوڵایی 10 كم لە دووری 25 كم لە قەزای ڕەواندوز و گوڕەكەی 3.9 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، هیچ زیانێكی نەبووە و لە لایەن هاوڵاتیانەوە هەستی پێكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ 14/10/2018 كاتژمێر 12:4خوولەك بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 3.2 پلەی ڕێختەر بە قوڵایی 10كم لە قەزای سۆران ڕوویدا و هاوڵاتیان هەستیان پێ كردوە بێ ئەوەی زیانی هەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بوومەلەرزە لە چەند ناوچەیەكی هەرێم ڕوویدا

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم بوومەلەرزە لە ناوچەی سۆران و ڕەواندزی دا و تا ئێستا كەشناسی هەرێم هیچ زانیارییەكی بڵاونەكردۆتەوە.

ناوەندی بوومەلەرزەزانی ئەوروپای ناوەڕاست لە خشتەیەكدا زانیاری سەبارەت بە بوومەلەرزەكە بڵاوكردۆتەوە و ڕایگەیاندووە، بوومەلەرزەكە بە گوڕی 3.9 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر و 74 كیلۆمەتر لە هەولێر دوور بووە.

لای خۆشیەوە، محەمەد كەلاری، شارەزای كەشناسی و بوومەلەرزەزانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، كە بوومەلەرزەكە لە ناوچەی سۆران و ڕەواندز-ی داوە بە پلەی 4 پلە بە پێوەری ڕێختەر و بە قوڵایی 10 كیلۆمەتر بووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەیانی ئەمرۆ بوومەلەرزەیەك لە قەزای سۆران ڕوویدا و لە لایەن هاوڵاتیانەوە هەستی پێكرا، كە گوڕەكەی 3.8 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین