ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بەهای دۆلار و تمەن بەرزبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای ئەوەی بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە بەهای تمەن ماوەی زیاتر لە مانگێكە شكانێكی مێژوویی تۆمار كرد، بەڵام ئەمڕۆ بەهاكەی كەمێك بەرزبووەوە و هاوكات بەهای دۆلاری ئەمریكی-ش بەرزبووەوە.

خاوەن نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی بۆ (خەڵك) وتی، “ماوەی دوو ڕۆژە لەسەر یەك بەهای دۆلار و تمەن ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە و نرخی 100 دۆلار بۆتە 121 هەزار و 250 دینار”.

ئاشكراشی كرد، كە نرخی 100 دۆلار ملیۆنێك و 350 هەزار تمەنە و بە دیناریش 100 هەزار تمەن بە 9 هەزار دینارە.

ڕوونیشی كردەوە، كە 100 پاوەن بە 158 هەزار دینار و 100 یۆرۆ بە 141 هەزار دینارە.

ئابوری

بەهای دۆلار و تمەن لە بازاڕەكانی هەرێم ڕاگەیەنرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
خاوەن نووسینگەیەكی دراو لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهای دۆلار لەكاتی داخستن كەمێك دابەزیوە و دەشڵێت: ” 100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 8 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەكرا”.

خاوەن نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عیراقی لە كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120 هەزار و850 دینار مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا بەیانی بە 121 هەزار دینار بوو.

وتیشی، ” 100 دۆلار بە ملیۆنێك و 360 هەزار تمەن بەدەستی و ملیۆنێك و 375 هەزار تمەن بە حەواڵە مامەڵەی پێوەكرا”.

ڕاشیگەیاند، هەر 100 هەزار تمەن بە 8 هەزار و 850 دینار ئاڵوگۆڕی پێوەكرا لەكاتی داخستنی بازاڕدا لە كاتێكدا بەیانی ئەمڕۆ بە 9 هەزار دینار بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سبەینێ‌ مووچەی چەند شوێنێك دابەش دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سبەی مووچەی دەزگا ئەمنییەكان و كەمئەندامان دابەش دەكرێت.

سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەت دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی تەمموزی ئەمساڵ بەردەوامە و سبەی سێ شەممە 16-10-2018 مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش، زێرەڤانی و هێزەكانی بەرگری فریاكەوتن دابەش دەكرێت.

لە بارەی دابەشكردنی مووچە لە ڕۆژی چوار شەممە ڕایگەیاند، هێشتا ڕوون نیە بە فەرمی ڕۆژی چوار شەممە كام وەزارەت مووچە وەردەگرێت، چونكە ڕۆژێك پێش دابەشكردن گەنجینەكان ئاگادار دەكرێنەوە.

لای خۆشیەوە، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە سبەینێ‌ مووچەی كەمئەندامان دابەش دەكرێت.

هاوكات بەپێی خشتەیەك، كە ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بڵاویكردۆتەوە، لە سبەینێوە تا كۆتایی هەفتە مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵی كەمئەندامان دابەش دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

هەڵمەتی ڕێكخستنەوەی ناوبازاڕ دەستپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
پۆلیسی سۆران ئاشكرای دەكات، كە پۆلیسی شارەوانی دەستی بە ڕێكخستنەوەی ناو بازاڕی شارۆچكەكە كردووە و دەشڵێت: “سیمایەكی جوان دەبەخشێت”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری گشت خاوەن دوكاندارەكانی شاری سۆران دەكەینەوە بۆ خۆ پاراستن لەغرامەكردن و لێپئچینەوە لەگەڵیان هیچ كەل و پەلێكی دوكانەكانیان نەهێننە سەر شۆستە.

جەختیشی كردۆتەوە، هێنانەدەرەوەی شتەكانیان بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە و توشی سزای یاسایی دەبنەوە.

ئاشكراشی كردووە، مەبەست لە م ڕێكارە بۆ زیاتر ڕێكخستن بەخشینی سیمایەكی جوان بە شارەكەمان و بەشی پۆلیسی شارەوانی سەرپەرشتی ناو بازاڕ دەكات و دەشڵێت: “داواكارین هاوكاری تەواوی ئەفسەران و كارمەندانی بەشی پۆلیسی شارەوانی بكەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین