ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی بودجە و نەوت و گاز کۆدەبیتەوە



ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا پرسی هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق و دۆسیەی نەوت و گاز تاوتوێ دەکرێن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، كۆ دەبێتەوە و تێیدا سێ بڕگە تاووتوێ دەكات.

ڕوونیکردەوە کە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكە بریتی دەبێت لە دواپێشهاتی هەردوو دۆسیەی هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵ و دۆسیەی نەوت و گازی هەرێم.

بڕگەی دووەم تایبەت دەبێت بە خستنەڕوو و خوێندنەوەی یەكەم بۆ ماددە و بڕگەكانی ڕەشنووسی یەكەمی ڕێنماییی كاركردنی كرێكاری بیانی لە هەرێمی كوردستان.

ڕاشیگەیاند بڕگەی سێیەم تایبەت دەبێت بە جێبەجێكردنی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران، لەبارەی سوودمەندانی مووچەی شەهید و ئەنفالكراوان.

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمان: پەسەندکردنی یاسای بودجە قورسە
پێشت ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمان: پەسەندکردنی یاسای بودجە قورسە
لە درێژترین شەوی ساڵ مانگ و خۆر بەیەکدەگەن
دواتر لە درێژترین شەوی ساڵ مانگ و خۆر بەیەکدەگەن
ەیوەندیدار