پلەی گەرما نزم دەبێتەوە



کەشناسی پێشبینی دەکات پلەی گەرما نزم بێتەوە، بە تایبەتیش لە ناوچە شاخاوییەکاندا.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور و پەڵە هەور دەبێت و گەرماش 1-2 پلە لە ناوچە شاخاوییەکان نزم دەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینی پێنجشەممەش ڕوونیکردەوە، کە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، بەڵام دوای نیوەرۆ دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکاندا.

پێشبینیشی کرد کە بە بەراورد لەگەڵ ئەمڕۆ، گەرما 1-2 پلە نزم بێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 16 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 13 پلەى سیلیزى

دهۆک : 16 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 15 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 16 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 17 پلەى سیلیزى

حاج ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى

سۆران : 12 پلەى سیلیزى

دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ ئاگربەست لە غه‌ززه‌ دواخرایەوە
پێشت دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ ئاگربەست لە غه‌ززه‌ دواخرایەوە
عێراق دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12
دواتر عێراق دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12
ەیوەندیدار