ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

دوو چەكداری حەشدی شەعبی كوژران

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرای دەكات، دوو چەكداری حەشدی شەعبی لە باشووری كەركوك بەهۆی تەقینەوەیەكەوە كوژراون.

ئەو سەرچاوە ئەمنییە بە میدیا عیراقییەكانی ڕاگەیاندووە، كە بۆمبێكی چێنراو لە تەنیش شەقامی (ئیمام زەین عابدین) لە شارۆچكەی داقوق لە باشووری كەركوك دانراوە و لەكاتی تێپەڕبوونی ماتۆڕێكی چەكدارانی حەشدی شەعبی، كە دوو چەكداری بەسەرەوە بووە تەقیوەتەوە و دەستبەجێ‌ گیانیان لەدەستداوە.

ڕاشیگەیاندووە، ڕووداوەكە ئێوارەی ڕابردوو ڕوویداوە و هێزە ئەمنییەكان شوێنی ڕووداوەكەیان گەمارۆ داوە و هەردوو كوژراوەكەشیان گواستۆتەوە بۆ پزیشكی دادوەری.

دوابەدوای كشانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لە 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو لە كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان، چالاكییە تیرۆرستییەكان و تەقینەوەكان لەو ناوچانە و بە تایبەت لە سنووری پارێزگای كەركوك زیادیان كردۆتەوە و چەندین كوژراو و برینداری لێكەوتۆتەوە.

عێراق

ئەندامانی تۆڕێکی بازرگانی کردن بە منداڵان دەستگیر کران

خەڵک-

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ لە پارێزگای دیوانییە ھێزە ئەمنییەکان تۆڕێکی کڕین و فرۆشی منداڵیان دەستگیرکردووە.ڤ

لیوا سەعد مەعن، وتەبێژی وەزارەتی ناخۆی عیراق ڕایگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیادا دەڵێت: “ئەمڕۆ ھێزێکی ھاوبەشی لەناوبردنی تاوان و ئاسایشی نیشتمانی و لەناوبردنی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، لەسەر بنچینەی زانیاریی ھەواڵگریی ورد، تۆڕێکی بازرگانی کردن بە منداڵیان لە شاری دیوانیە دەستگیر کردووە.

ئەو تۆڕە لە ٣ کەس پێکھاتبوون کە دووانیان ئافرەتن، کاریان کڕینی منداڵ بووە لە کەسوکارەکانیان لای خۆیان بەخێویان کردوون تا بتوانن لە داھاتوودا بیانفرۆشنەوە.

لەکاتی دەستگیرکردنیشیان ٢ منداڵیان لابووە، کچێکی تەمەن ٥ ساڵان و کوڕێکی تەمەن ١٨ مانگ، کە ھیچ پەیوەندییەکی خوێنییان نەبووە پێیانەوە.

سەعد مەعن ئەوەشی ڕاگەیاندووە: لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆڕەکە بەردەوامە و دۆسیەکەیان ڕەوانەی دادگا کراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

٤٥٠ منداڵی تورک لە خانەی بێ سەرپەرشتان و زیندانەکانی عیراقدان

خەڵک-

رۆژنامەیەکی تورکی لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژە بەوە دەکات، ٤٥٠ منداڵی تورک لە خانەی بێ سەرپەرشتان و زیندانی روسافەن لە شاری بەغداد، کە لەگەڵ دایک و باوکیان لە تورکیاوە ھاتوونەتە عیراق و چوونەتە نێو داعشەوە، ئێستا بێ سەرپەرشت ماونەتەوە یان لەگەڵ دایکیان زیندانی کراون.

رۆژنامەی دەیلی وەتەنی تورکی چیرۆکی دوو منداڵی تورک دەگێڕێتەوە، کە دایکیان ھێناونی بۆ عیراق و خۆی دوو ساڵ پێش ئێستا لە موسڵ کوژراوە و ئێستا چاوەڕێی گەڕانەوەن بۆ لای باوکیان بۆ تورکیا.

رۆژنامەکە دەڵێت، (ک. یەڵماز) ڕێگەی پۆلیسی ولاتەکەیەوە وێنەی منداڵەکانی پێگەشتووە و ناسیونەتییەوە، پاش ئەوەی پۆلیسی عیراق وێنەی سەرجەم منداڵەکانی ڕادەستی پۆلیسی تورکیا کردووە.

ھاوسەرەکەی یەڵماز، ٤ ساڵ پێش ئێستا منداڵەکانی لە تورکیاوە بردۆتە سوریا و دواتر ھاتۆتە عیراق و لە یەکێک لە بردومانەکانی ھاوپەیمانان لە موسڵ کوژراوە.

ھەفتەی ڕابردووش عیراق یەکەمین کاروانی منداڵەکان کە لە ١٧ منداڵ پێکھاتبوون ڕادەستی تورکیا کردۆتەوە، ئەو منداڵانە لە خانەی بێ سەرپەرشتانی ساڵحییە بوون و دایک و باوکیان نەماوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كۆبوونەوەی پەرلەمان تا پێكهێنانی حكومەت هەڵپەسێردرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق كۆتایی هات و هیچ وادەیەكیش بۆ كۆبوونەوەی داهاتوو دیاری نەكرا، سەرۆكی پەرلەمانیش دەڵێت: “كۆبوونەوەی داهاتوو بۆ پێكهێنانی حكومەت دەبێت”.

سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عیراق بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، كە كۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق، كە ئەمڕۆ بە بەشداری 232 پەرلەمانتار و بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان ئەنجام درا، كەمێك پێش ئێستا تەواو بوو.

ڕاشیگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ دەنگ درا لەسەر پێكهێنانی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان، كە 27 لیژنەن و سەرۆكایەتی پەرلەمان هیچ وادەیەكی بۆ كۆبوونەوەی داهاتوو ڕانەگەیاند.

هاوكات، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لە كۆتایی كۆبوونەوەكە ڕایگەیاند، كە ئەگەری ئەوە هەیە كۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان تەرخان بكرێت بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەتی نوێ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین