ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

٦ بیرۆکەی ڕزگاربوون لە فیلمەکان کە گەر لە ڕاستی بیکەیت دەتکوژێت

خێزان

لە فیلمەکاندا کۆمەڵێک ڕێگای ڕزگاربوون لە کاتی ئاڵۆزیدا دەبینین کە زۆرجار وادەزانین ڕاستە، لەکاتێکدا نەک ئەوەی راستەقینە نییە بەڵکوو پێچەوانەکەی ڕاستە، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک لەو بیرۆکانەیە کە لە فیلمەکانەوە وەرتگرتووە و زۆرجار کوشندەیە:

 

– لەبەرکردنی جلی لۆکە لە دارستاندا

ئەم کارە هەڵەیە و ڕەنگە بەهۆی دابەزینی پلەی گەرمی جەستە گیان لەدەستبدەیت، چونکە جلی لۆکە ئاو زۆر هەڵدەگرێت و کێشی بۆ ٢٧ هێندە زیاد دەکات لە کاتی تەڕی و درەنگیش وشکدەبێتەوە، بۆیە بۆکاتی باران نابێت.

 

– ڕاکشان لە کاتی هەورەتریشقە

کاتێک لەسەر زەویەکە ڕادەکشێیت جەستەت تەڕدەبێت و ئەگەری زۆرە کە هەورەتریشقەکە لێت بدات، بۆیە هەوڵبدە ماڵێک بدۆزیتەوە، بەڵام گەر ئەوە نەبوو خۆت دانەوێنە و دڵنیابە لەوەی کە تۆ بەرزترین شت نیت لە ناوچەکەدا.

 

– خۆ هەڵدان لە ئۆتۆمبێلی تیژڕەو

ئەم کارە مەترسیدارە و بەهۆی برینداربونی سەەختەوە گیان لەدەستدەدەیت، گەر هەر ناچاربویت باز بدەیت دەرگاکە بکەرەوە و چاوەڕوان بکە تا ئۆتۆمبێلەکە کەمێک خاودەبێتەوە (بۆنمونە لە تاسەیەک) پاشان دڵنیابە لە نەبونی بەرد و شت لە ناوچەکە و دواتر خۆت هەڵبدە بە هەمان ئاڕاستەی ڕۆشتنی ئۆتۆمبێلەکە تا ئازارەکەی کەمبکەیتەوە.

 

– خواردنی بەفر لە جیاتی ئاو

بەهۆی دابەزینی پلەی گەرمی جەستە گیان لەدەستدەدەیت، چونکە پلەی گەرمای جەستەت زۆر کەمدەبێتەوە چونکە پیویستە بەفرێی زۆر بخۆیت بۆئەوەی پەرداخێک ئاوت دەستبکەوێت.

 

– ڕووبەڕووبونەوەی ئاژەڵە دڕندەکان

ئەم کارەش تەنها لە فیلمەکان سەردەگرێت، بۆیە باشترە تا دەتوانیت ڕووبەڕووی ئاژەڵەکان نەبیتەوە و هێمن بیت بەڵام ڕامەکە و هێواش هێواش بەرەو پەناگەیەک بچۆ، گەر هەر هێرشیان هێنا هەوڵبدە بیکێشیت بە لوتیاندا، ئەمە بۆ هەموو ئاژەڵێک دەستنادات.

 

– ئاگرکردنەوە لە ئەشکەوتدا

ئەم کارە دەبێتە هۆی ئەوەی بەردەکان بکشێن و ئەگەری ڕوخانی ئەشکەوتەکە هەیە بەسەرتدا، بۆیە دەبێت لە دەرەوەی ئەشکەوت ئەو کارە بکەیت.

ژیاندۆستی

١٨ وێنە کە پڕە لە هەست و سۆز لە جیهانی ئاژەڵاندا

خێزان
بێگومان ئاژەڵانیش هەست و سۆزیان هەیە بەرامبەر یەکدی، ئەما وێنانەی خوارەوە دەرخەری ئەو ڕاستییەن.

هەست بە نەرمی ئەو دەست لێدانە دەکات.

نەوەیەکی نوێیان بۆ پەیا بووە.

دایکە بە تەمەن و گەورەکان هەمیشە باشترینن.

داوای هاوڕێکەی دەکاتەوە.

خەوێکی خۆشیان دەبێت ئەمشەو

لە کاتی خەوتنیشدا لێی دوور ناکەوێتەوە.

منداڵەکەی ژیر کردووە لەگەڵ خۆیدا.

دەڵێت سەرخەوێک بشکێنە خۆی ئاگای لە بەچکەکانیان ئەبێت.

تەماشای چی دەکەن؟

لێی نابنەوە ئەوەندە خۆشیان دەوێت.

“گوێگرە من نهێنییەکت پێ دەڵێم”.

دەڵێت بەجێم مەهێڵە.

ڕۆژی دایکانە.

دیوارەکانیش ناتوانن ببنە ڕێگر

خێزانێکی زۆر جوانیان هەیە.

“ماچێکم بدەرێ”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک وێنە کە کاریگەری لەسەر ناخت دادەنێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک وێنەیە کە کاریگەری لەسەر ناخت هەیە:

 

سەربازێکی جەنگی جیهانی یەکەم کە بەهۆی دیمەنەکانەوە شێت بووە

سڵاوتان لێبێت

کاتێک مانگ ئاگر دەکاتەوە

 

سەگەکەم ئارەزووی دڕاندنی شتەکان دەکات، ئەمڕۆ بەهۆی یادی لە دایکبونیەوە دۆسەکێکی گەورەم دایە بە دڵی خۆی بیدڕێنێت

ژنێکی بەحرەینی هاتووە بۆ لای ژنێکی سعوودی تا بەهۆی وەرگرتنی مافی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەوە پیرۆزبایی بکات

یاریزانێکی بالە بەر لە نمایش تەماشای یاری ڕووسیا و کڕواتیا دەکات

باش ئەوەی قاچی کاری نەدەکرد، بەم جۆرە چارەسەر کرا

پۆلیس هەوڵی ڕزگارکردنی ژێک دەدات کە بە ئۆتۆمبیلەکەیەوە نوقم بووە

تیمێکی نێودەوڵەتی پاسپۆڕتەکانی خۆیان نمایش کردووە کە هەریەکە و هی وڵاتێکە

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

٢٠ کەسی شێوە جیاواز کە ئەم جیهانەیان جوانتر کردووە

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٢٠ کەسی شێوە جیاوازن کە ئەم جیهانەیان جوانتر کردووە:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین