ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەغدادی فەرمان بە كوشتنی 320 سەركردەی رێكخراوەكەی دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەبو بەكر بەغدادی سەركردەی رێكخراوی داعش، فەرمان بە كوشتنی 320 چەكداری رێكخراوەكەی دەكات بە هۆی “ناپاكییان، ئەمەش بەپێی میدیاكانی بەریتانیا كە لە زاری سەرچاوە ئەمنییەكانی عیراقەوە بڵاویان كردۆتەوە.

رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی، بەپشتبەستن بە راپۆرتەكانی هەواڵگری عیراقی بڵاویكردۆتەوە”بەغدادی فەرمانی بە كوشتی تەنانەت هەندێك لە كەسێتییە سەركردەكانی رێكخراوی داعش دەكات لە عیراق و سوریا”.

ئەو گروپە توندڕەوە، نزیكەی 90%ی ئەو زەویانەی لەدەستدا كە لە ساڵی 2014دا دەستی بەسەرداگرتوو لەپاش راگەیاندنی بەناو “خەلافەتی دەوڵەتی ئیسلامی”.

شكستە یەك لەدوایەكەكانی داعش، وای لە بەغدادی كردووە” فەرمان بە كوشتنی 320 كەس لە شوێنكەوتوانی بكات بەهۆی ناپاكییان لە رێكخراوەكە و كەمتەرخەمییان، ئەم فەرمانەش زیانی گەورەی بە رێكخراوەكە گەیاندووە لە عیراق و سوریا”.

لەنێوان ئەو سەركردە دەركەوتوانای كوژراون: ئەبو بەرائی ئەنساری و سەیفەدین عیراقی و ئەبو عەسام تەل عەفری و ئەیو ئیمانی موەحید و مەروان حەدید سورییە.

بە وتەی سەرچاوەكەیش، ژمارەیەك لە چەكدارانی رێكخراوی داعش، لە دوای فەرمانەكەی بەغدادی، لە ترسی گیانی خۆیان بەرەو شوێنی نادیار هەڵاتوون.

لە مانگی ئابی رابردوو، بەغدادی شوێنكەوتوانی هاندا،” بەردەوامبن لەسەر بەگژداچوونەوەی دوژمنانی رێكخراوەكە لە هەموو شوێن و جێگەیەك”، ئەمەش بەپێی تۆمارێكی دەنگی كە لەو دەمەدا بڵاوكرایەوە.

بەغدادی تەنیا یەك جار لە ساڵی 2014 لە شاری موسڵ، بەشێوەیەكی ئاشكرا دەركەوتووە.

عێراق

بۆ پشتیوانیكردنە لە عەبدولمەهدی
بەرهەم ساڵح داوایەك لە هێزە سیاسییەكان دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، داوا لە هێزە سیاسییەكان دەكات، پشتیوانی لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بكەن لە پێكهێنانی كابینە وەزارییەكەی.

سەرۆكایەتی كۆماری عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە”بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازیی لە وەفدێكی بەرەی دیالۆگی نیشتمانی بە سەرۆكایەتی محەمەد تەمیم كردووە، و ئەندامانی وەفدەكەش پیرۆزباییان لە سەرۆك بەرهەم ساڵح كردووە بەبۆنەی گرتنەدەستی پۆستەكەی، و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواستووە لە خزمەتكردن بە عیراق و عیراقییەكان”.

بەپێی بەیاننامەكە”بەرهەم ساڵح جەختی لەسەر گرنگی یەكخستنی دید و هەڵوێستەكان كردووە لە قۆناغی داهاتوو، و كاركردن بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز كە بتوانێت بەرەنگاریی رووبەڕبوونەوەكان ببێتەوە” داواشی لە هێزە سیاسییەكان كردووە”پشتیوانی لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بكەن لە پێكهێنانی كابینە وەزارییەكەی، وێڕای پاڵپشتی لە جێبەجێكردنی بەرنامە حكومییەكەی، تا بتوانێت خواستەكانی گەلی عیراق بهێنێتەدی”.

سەرۆك كۆماری عیراق، تەئكیدی لە” گرنگی رێزگرتن لە سەروەری دەستور لەلایەن هەموو هێزە سیاسییەكان و جێبەجێكردنی كردۆتەوە، بە جۆرێك كە ببێتە مایەی زامنكردنی مافەكانی گەلی عیراق بە هەموو پێكهاتەكانی”.

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، لە 2ی تشرینی یەكەمی 2018، عادل عەبدولمەهدی بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو راسپارد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عادل عەبدولمەهدی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
عادل عەبدولمەهدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حوكمەتی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ماوەیەكە هەندێك لەو وەزارەت و فەرمانگەكان چەند گرێبەستێكی بەپەلەیان ئیمزاكردووە كە لەدەرەوەی یاسا و رێنماییەكانن داواش لە سەرۆك كۆماری عیراق دەكات رێگری بكەن لەو رێكارە نادەستوری و نایاساییانە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حوكمەتی عیراق بلاویكردەوە، ماوەیەكە هەندێك لەو وەزارەت و فەرمانگەكان چەند گرێبەستێكی بەپەلەیان ئیمزاكردووە كە لەدەرەوەی یاسا و رێنماییەكانن.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، عادل عەبدولمەهدی داوای لە هەریەك لە بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عیراق و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی كاربەرێكەری عیراق كردووە، رێگری بكەن لەو رێكارە نادەستوری و نایاساییانە.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە ئەو وەزارەت و فەرمانگەكان ئەو جۆرە كارانە رابگرن، هەروەها داوای لە ئەنجومەنی نوێنەران كردووە چاودێری ئەو حاڵەتانە بكەن.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، حكومەتی داهاتوو سەرجەم ئەو فەرمانانە رەتدەكاتەوە، كە لەدەرەوەی رێكارە دەستوری و یاساییەكانن، چونكە ئەركی ئەو وەزارەت و فەرمانگانە لەئێستادا تەنیا راپەڕاندنی ئەركی رۆژانەیە، هەركەسێك دژی یاسا و دەستور مامەڵە بكات ئەوا خۆی رووبەڕووی سزا دەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ھەفتەی داھاتوو عادل عەبدولمەھدی کابینەکەی ڕادەگەیەنێت

خەڵک-

بڕیارە ھەفتەی داھاتوو عادل عەبدولمەھدیی ڕاسپێردراو بۆ پێکھێنانی حکومەت، ناوی ئەندامانی کابینەکەی ڕابگەیەنێت، وەک ئەوەی نوسینگەی رۆژنامەوانیی ناوبراو ئاماژەی پێکردووە.

نوسینگەی رۆژنامەوانیی عادل عەبدولمەھدیی ڕایگەیاند: عادل عەبدولمەھدی بە نیازە ھەفتەی داھاتوو ناوی ئەندامانی کابینەکەی ڕابگەیەنێت، لە ئێستادا ناوبراو لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرکردە و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان لە پەیوەندیدایە، بۆ ئەوەی وادەیەکی گونجاو بۆ ئەو بابەتە دیاریبکرێت.

عادل عەبدولمەھدی لە رۆژی ٢٠١٨/١٠/٢ ڕاسپێردرا بۆ پێکھێنانی حکومەت، بەپێی یاسا دەبێت لە ماوەی ٣٠ رۆژدا بتوانێت حکومەت پێکبھێنێت، ئەگەر نا ئەرکەکە ڕادەستی کەسێکی تر دەکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین