ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

کاتی ڕاگەیاندن و ناوی ئەکتەرانی بەشداری بەشە نوێکەی Fast & Furious

خێزان
زنجیرە فیلمی Fast & Furious 9 (خێرایی و توڕە) یەکێکە لە ناسراوترین فیلمە ئەکشنەکانی چەند ساڵی ڕابردوو و لە سەرانسەری جیهانەوە بینەرێکی زۆری هەیە، یەکەم بەشی فیلمەکە لە ساڵی 2001 دا بوو، وە بڕیارە لە چەند ساڵی داهاتوودا بەشی نوێی بەرهەم بێت و بە دیاریکراوی دەکەوێتە ڕێکەوتی ١٠ ی چواری ساڵی ٢٠٢٠ ەوە.
هەروەها سەرچاوەکانی سینەما باس لەوە دەکەن دەستپێکی وێنەگرتنی فیلمەکە لە ساڵی داهاتوودا دەبێت و ئەم ئەکتەرانەی خوارەوە بەشداری سەرەکی دەبن کە بە فەرمی ناویان ئاشکراکراوە و ناوی ئەکتەرانی دیکە ئاشکرانییە.:

فیلمەکە لە لایەنی نوسەر جەستن لین و هەروەها بەرهەمهێنانی لەلایەن نیاڵ مۆرتیز و کلەیتۆن تاونسندەوە بۆ دەکرێت، و کاری سینەماتۆگرافی لەلایەن ستیڤنەوە بۆ کراوە، جێی وەبیرهێنانەوەیە لە ساڵانی ڕابردوودا ئەکتەری دیار و سەرەکی فیلمەکە پاوڵ واڵکەر بەڕودوای هاتووچۆ گیانی لەدەست دا و کاریگەرییەکی زۆری کردە سەر ئاستی فیلمەکە چوونکە ئەکتەرێک بوو بینەران زۆر بە شایستەی ڕۆڵەکەیان دەزانی.

هەواڵەکان

هەڵوێست بە کرمانجی “ئەشقا تەمە”ی بڵاوکردەوە

خێزان

هونەرمەند هەڵوێست یەکەم بەرهەمی خۆی بە شێوەزاری کرمانجی بڵاوکردەوە.
بەرهەمە نوێکەی هەڵوێست بەناوی “ئەشقا تەمە” یە کە یەکێکە لە تراکەکانی ئەلبومە نوێکەی
ئەم بەرهەمە نوێیەی هەڵوێست لە هۆندراوەیی هەژار ساڵحە و کاری موزیکی لەلایەن ئەفشین شوکری کراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

لۆکە زاهیر: پاش ٤ ساڵ دەستپێدەکەمەوە

خێزان

هونەرمەند لۆکە زاهیر ڕایدەگەیەنێت پاش ئەوەی ماوەی زیاتر لە ٤ ساڵ هیچ کۆنسێرتێکی ئەنجام نەداوە، بڕایارە جارێکی دیکە دەستپێبکاتەوە.

لۆکە زاهیر رایگەیاند”من بۆ ماوەی ٤ ساڵە هیچ کام لەو ئاهەنگ و کۆنسێرت و پڕۆگرامانەم پەسەند نەکردوە کە پێشنیارم بۆ کراوە، بەڵام بۆ ئەمساڵ لەسەر داوای زۆریی گوێگرانی ئەزیزم بەخۆشحاڵیمەوە لەگەڵتان دەبم”

لۆکە زاهیر وتیشی”(کۆمپانیای A.K.E ) بۆ ساڵی نوێ هەڵدەستێت بە سازدانی زنجیرە ئاهەنگێک لە وڵاتەکانی ئەوروپا، کۆمەڵێک هونەرمەندی بەڕێز بە دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان بەشدارن٫ کە هەریەک لە هونەرمەندان بە جیا لە هونەری خۆی لەو ئێوارەیەدا پێشکەش بە ئێوەی خۆشەویست دەکات”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

پەروەردەی سلێمانی ئەپێکی ناوازە بۆ خوێندکارانی کوردستان ڕادەگەیەنێت

خەڵک
ئەپڵیكەیشنی ویندۆزی خوێندكار (windows student) پێكهاتووە لە هەموو وانەكانی پۆلی 12 زانستی و وێژەیی، بەشێوەی ڤیدیۆی (ئێچ دی) و پرسیارو وەڵامی ئەلكترۆنی و گەیم ڕونكراونەتەوە.

لەگەڵ شیكردنەوەی كتێب و پوختەی كتێب(مەلزەمە) و شیكاری ڕاهێنانەكان و وەڵامی پرسیاری وزاری ساڵانی پێشوو، ئەپڵیكەیشنی ویندۆزی خوێندكاركە  لەستۆدیۆكانی “ تۆڕی  میدیايی خەڵك” بەهاوبەشی پەروەردەی سلێمانی و ناوەندی توێژینەوەی مایكرۆسۆفت بەئەنجام گەیشتووە.

ماوەی 2 ساڵە كاری تێدا دەكرێت لەگەڵ تیمێكی ناوخۆ و بیانی لە مامۆستا و سەرپەرشتیاری پەروەردەيی و داتا ئینتری و مۆنتێری دەنگ و ئیدیتەر
ئەم بەرهەمە هەموو ئاستەنگەكانی ئابوری و وەستانی خوێندن و نەبوونی مامۆستا و ئاستی خوێندن و فێركردن چارەسەردەكات.

ئەپڵیكەیشنی ویندۆزی خوێندكار لە 90 وڵاتی جیهاندا بەكاردەهێنرێت، لەگەڵ بەرهەمێكی فێركاری زیرەک و ئەلكترۆنی نمرەكانتان لە 100 دا ببینەوە.
بۆ ناو تۆماركردن و بەدەستهێنانی ئەپڵیكەیشنەكە خوێندکاران دەتوانن پەیوەندی بکەن: 07725333878

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین