ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

ژینگە

بوومەلەرزەیەك سلێمانی هەژاندووە ..گوڕەكەی چەندە؟

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەستەی كەشناسی ئاشكرای دەكات، كە بوومەلەرزەیەك لە شاری سلێمانی داوە و ڕایدەگەیەنێت، گوڕەكەی 3.4 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر.

دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە كاتژمێر 2:42 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بوومەلەرزەیەك لە شاری سلێمانی و دەورووبەری داوە.

ڕاشیگەیاندووە، گوڕی بوومەلەرزەكە 3.4 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر و هاولاتیان بەتەواوی هەستیان پێ‌ كردووە.

ساڵی ڕابردوو لە شەوی 11/12ی مانگی 11دا بوومەلەرزەیەك لە ڕۆژهەلاتی كوردستان و هەرێمی كرودستانی دا، كە پلەكەی 7.3 پلە بوو بە پێوەری ڕێختەر و زیانی گیانی و مادی زۆری لێ‌ كەوتەوە و دواتریش بەردەوام بوومەلەرزەی دیكە ڕوویانداوە.

ژینگە

كەش‌و هەوای ئەمڕۆو سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوار شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 39 پلە و لە سلێمانی 37 پلە و لە دهۆك 38 پلەو لە كەركوكیش 41 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ هەینی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 38 پلە و لە سلێمانی 36 پلەو لە دهۆك 37 پلەو لە كەركوكیش 40 پلە دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەش‌و هەوای ئەمڕۆو سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوار شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 39 پلە و لە سلێمانی 37 پلە و لە دهۆك 38 پلەو لە كەركوكیش 41 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ پێنج شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 38 پلە و لە سلێمانی 36 پلەو لە دهۆك 36 پلەو لە كەركوكیش 39 پلە دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

یەكەم نمە بارانی ئەمساڵ لە هەرێم باری

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای پێشبینیەكانی كەشنسای هەرێم، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكەم نمە بارانی ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان باری.

پەیامنێری (خەڵك) لە سلێمانی ڕایگەیاند، كە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە یەكەم نمە باران لە شاری سلێمانی و ناوچە شاخاوییەكانی دەورووبەری باری.

وتیشی، “بارانەكە ڕشێنێكی زۆر كەم بوو، بەڵام بۆتە جێگەی دڵخۆشی هاوڵاتیان”.

پێشتر كەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا پێشبینییەكانی خۆی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندبوو، كە نمە باران لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم و بەتایبەتیش ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت.

هاوكات میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، باران لە چەند ناوچەیەكی عیراق و بەتایبەت لە ناحیەی مەنسوریە لە باكوری ڕۆژهەڵاتی دیالە و ناوچەكانی نزیك خانەقین باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین