کەرکووکییەکان چارەنووسی شارەکەیان یەکلا دەکەنەوە



هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکرد و دەنگدەرانی کورد لە کەرکووك و ناوچە دابڕێندراوەکان چارەنووسی چوار ساڵی داهاتووی ئیدارەی ناوچەکانیان یەکلا دەکەنەوە.

لە هەڵبژاردنەکەدا زیاتر لە 15 ملیۆن و 108 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە و لە حەوت هەزار و 166 ناوەندى دەنگداندا کاندیدەکانیان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکان هەڵدەبژیرن.

هەڵبژاردنەکە جگە لە هەرێمی کوردستان، لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت، بە کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکانی دیکەشەوە.

لە ماوەی 18 ساڵی ڕابردوودا، ئەمە یەکەمجارە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کەرکووك ئەنجام بدرێت، بۆیە بە پرۆسەیەکی چارەنووسساز بۆ ئەو شارەی کوردستان هەژمار دەکرێت.

لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە پۆستی پارێزگار کەتووەتە دەست عەرەب، هەرچەندە لە خولی پێشووی ئەنجوومەنەکەشدا کورد زۆرینەی کورسییەکانی بەدەستەوە بوو، بەڵام دوای دوورخستنەوەی نەجمەدین کەریم لە پۆستی پارێزگار و دەستبەکاربوونی ڕاکان جبوری جێگری لە پۆستی پارێزگار بە وەکالەت، ململانێ حزبییەکانی پارتی و یەکێتی بوونە ڕێگر لەبەردەم هەڵبژاردنەوەی پارێزگارێکی کورد تا ئەو کاتەی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەنجوومەنی سەرجەم پارێزگاکانی هەڵوەشاندەوە.

ئێستا کورد چاوی لەسەر ئەوەیە جارێکی دیکە لەڕێی بەدەستهێنانەوەی زۆرینەی ئەنجوومەنی پارێزگاکە، پۆستی پارێزگار وەربگرێتەوە، بەڵام جارێکی دیکەش ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی بوونەتە مەترسی لەسەر دەستخستنەوەی پۆستی پارێزگار، چونکە لەگەڵ ئەوەی نەیانتوانی لیستێکی هاوبەش دروست بکەن، لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیش هێندەی سەرنجیان لەسەر شکاندنی یەکتر بوو، کاریان بۆ ئەوە نەدەکرد کە ڕووە نەتەوەییەکەی ململانێی هەڵبژاردن بۆ دەنگدەران ڕوون بکەنەوە.

سودانی:هەڵبژاردنەکە مافێکی دەستووریی گرنگە بۆ چەسپاندنی لامەرکەزیەت
پێشت سودانی:هەڵبژاردنەکە مافێکی دەستووریی گرنگە بۆ چەسپاندنی لامەرکەزیەت
ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت
دواتر ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار