ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

خشته‌ و کاتی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆی خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا

خه‌ڵک سپۆرت

ئه‌مڕۆ ململانێی هه‌ڵبژارده‌ ئه‌وروپیه‌کان له‌چوارچێوه‌ی خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌، چه‌ندین ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی به‌هێز ئه‌نجام ده‌درێن، گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:

خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا

پۆڵه‌ندا – پورتوگال (٩:٤٥)

ئیسرائیل – سکۆتله‌ندا (٩:٤٥)

لیتوانیا – ڕۆمانیا (٩:٤٥)

گیبرالتار – سڕبیا (٩:٤٥)

دورگه‌کانی فارۆ – ئه‌زه‌ربایجان (٩:٤٥)

کۆسۆڤۆ – ماڵته‌ (٩:٤٥)

ڕوسیا – سوید (١٠:٤٥)

پاڵه‌وانێتی چوارینه‌ی سعودی

ئه‌رجه‌نتین – عیراق (٨:٤٥)

یارییه‌ دۆستانه‌کان

ئیمارات – هندۆراس (٦:٠٠)

کوه‌یت – لوبنان (٧:٠٠)

به‌حره‌ین – سوریا (٧:١٥)

تورکا – بۆسنه‌ (٨:٣٠)

وێڵز – ئیسپانیا (٩:٤٥)

فه‌ره‌نسا – ئایسله‌ندا (١٠:٠٠)

ئه‌مریکا – کۆڵۆمبیا (٢:٣٠ به‌ره‌به‌یان)

جیهانی

گواردیۆلا له‌به‌رده‌م ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشلۆنه‌دا وه‌ستاوه‌ و به‌هێزی پاره‌ “گه‌وهه‌ره‌ پرته‌قالیه‌که‌” دابین ده‌کات

خه‌ڵک سپۆرت

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی، قه‌ره‌بوی ڕۆیشتنی داڤید سیلڤای ئیسپانی به‌ یه‌کێک له‌ گه‌وهه‌ره‌ هۆڵه‌ندیه‌کان ده‌کاته‌وه‌ و ئه‌و گه‌وهه‌ره‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ له‌لایه‌ن یانه‌کانی به‌رشلۆنه‌ و ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌ داواکراوه‌.

ڕۆژنامه‌ی “ده‌یلی مه‌یڵ”ی به‌ریتانی له‌زاری سه‌رچاوه‌کانیه‌وه‌ ئاشکرای کردووه‌، له‌ گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی ٢٠١٩دا یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشلۆنه‌ هه‌وڵه‌کانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی فرانکی دی یۆنگی لاوی به‌هره‌مه‌ندی هۆڵه‌ندی له‌ یانه‌ی ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردامه‌وه‌ خێراتر ده‌که‌ن و گرێبه‌ستی فه‌رمی پێشکه‌ش ده‌که‌ن، چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت ئۆفه‌ره‌ پێشکه‌شکراوه‌کان نزیکی ٥٠ ملیۆن یورۆ ببنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌که‌ جه‌خت ده‌کاته‌وه‌، له‌ هاوینی داهاتودا و به‌هۆی ڕۆچونی داڤید سیلڤای ئیسپانی به‌ته‌مه‌ندا گواردیۆلا ناچار ده‌بێت شوێنگره‌وه‌یه‌کی لاوی بۆ دابین بکات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فرانکی دی یۆنگی ده‌ستنیشان کردووه‌ و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ئیداره‌ی “سیتیزن” ئاماده‌یه‌ بڕی ٧٠ ملیۆن پاوه‌ند پێشکه‌ش بکات که‌ دوو هێنده‌ی بۆنده‌کانی یانه‌ی شاهانه‌ی و بارسا ده‌بێت، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تیکسیکی بیگریستاین و سۆریانۆی به‌ڕێوه‌به‌رانی یانه‌ ده‌ستیان به‌ گفتوگۆکان له‌و باره‌یه‌وه‌ کردووه‌.

فرانکی دی یۆنگ ته‌مه‌نی ٢١ ساڵه‌ و له‌ڕیزه‌کانی یانه‌ی ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام و هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا ئاستێکی خه‌یاڵی پێشکه‌ش ده‌کات، به‌رپرسانی بارسا ده‌یانه‌وێت وه‌ک شوێنگره‌وه‌ی ئه‌ندرێس ئینێستا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌ن و ڕیاڵ مه‌دریدیش به‌هه‌مان شێوه‌ وه‌ک شوێنگره‌وه‌ی کرۆس و مۆدریچ، به‌ڵام وا ده‌رده‌که‌وێت مانچسته‌ر سیتی به‌هێزی پاره‌ گره‌وه‌که‌ بباته‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(مۆبایله‌که‌ی خسته‌ کار) فلۆرنتینۆ پێرێز ‌دوای دوو گۆڵه‌که‌ی لیڤانتی جموجۆڵێکی کتوپڕی ده‌ست پێکرد !

خه‌ڵک سپۆرت

ئه‌مڕۆ له‌چوارچێوه‌ی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌کانی جه‌وله‌ی نۆیه‌می خولی ئیسپانیا، یانه‌ی لیڤانتی له‌یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ” دوو گۆڵی له‌سه‌ر یانه‌ی شاهانه‌ی مه‌درید تۆمار کرد و له‌کۆتاییشدا به‌ئه‌نجامی (٢ – ١) سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا.

ڕۆژنامه‌ی “ئاس” به‌وێنه‌وه‌ ئاشکرای کردووه‌، دوای تۆماری گۆڵه‌کانی خوسێ لویس مۆرالێس (خوله‌کی ٦) و ڕۆجێ مارتی سالڤادۆر (خوله‌کی ١٣) ڕاسته‌وخۆ فلۆرنتینۆ پێرێزی سه‌رۆکی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید مۆبایله‌که‌ی گرتووه‌ و به‌ده‌ستیه‌وه‌ و وه‌ک له‌ وێنه‌ و گرته‌کاندا ده‌رده‌که‌وێت سه‌رقاڵه‌ به‌ ناردنی نامه‌ و په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فونیه‌کانه‌وه‌، ئه‌م وێنانه‌ش که‌ له‌لایه‌ن کامێرای یاریگاوه‌ ڕاسته‌وخۆ په‌خش کراوه‌ له‌نێو تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌نگی داوه‌ته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ مه‌دریدیه‌که‌ جه‌خت ده‌کاته‌وه‌، پێرێز هه‌رگیز له‌ساتی به‌ڕێوه‌چونی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌کانی “مێره‌نگی” به‌ مۆبایله‌که‌یه‌وه سه‌رقاڵ نابێت‌، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات گوزارشت له‌ توڕه‌یی ده‌کات له‌ جولین لوپێتیگی ڕاهێنه‌ر و چه‌ند یاریزانێک که‌ ئاستیان له‌ خوار مامناوه‌نده‌وه‌ بووه‌، به‌ واتایه‌کی تر سه‌رۆکی شاهانه‌ جموجۆڵه‌کانی بۆ دابینکردنی ڕاهێنه‌رێک، یاخود یاریزانێکی گه‌وره‌ ده‌ست پێکردووه‌.

سه‌رچاوه‌که‌ نوسیویه‌تی: ڕه‌نگه‌ په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فونیه‌کانی پێرێز بۆ خوسێ مانوێل سانچێزی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری یانه‌ بوبێت، به‌وپێیه‌ی ناوبراو به‌رپرسی گواستنه‌وه‌کانی شاهانه‌یه‌ و له‌حاڵی داگیرساندنی گڵۆپی سه‌وزدا له‌ سێ جه‌مسه‌ره‌وه‌ ده‌توانێت ململانێی گواستنه‌وه‌ی ئه‌نتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنه‌ری ئیتاڵی، یواکیم لۆوڤی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و ئیدین هازاردی به‌لجیکی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی چێڵسی بکات.

له‌کۆتاییشدا پرسیاره‌که‌ ئه‌وه‌یه‌: ئایا پێرێز به‌ڕاستی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی ئه‌نجامداوه‌؟ یاخود هه‌لی زیاتر به‌ ڕاهێنه‌ر و یاریزانان ده‌دات تا ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی کلاسیکۆ؟

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

 (حه‌وت ڕۆژ له‌سه‌ر ئاگر) حه‌وت ڕۆژ و سێ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ داهاتوی کۆڤاچ له‌ میونشن یه‌کلایی ده‌کاته‌وه‌

خه‌ڵک سپۆرت

بارودۆخی وه‌رزشیی یانه‌ی بایرن میونشن له‌م وه‌رزه‌دا باش نییه‌ و ته‌واوی قورسایی شکسته‌کان له‌ ملی نیکۆ کۆڤاچی ڕاهێنه‌ر ئاڵێنراون و به‌دوور نازانرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا دووربخرێته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی “بێلد سپۆرت”ی ئه‌ڵمانی ئاشکرای کردووه‌، له‌م وه‌رزه‌دا بایرنی پاڵه‌وانی وه‌رزه‌کانی ڕابردوی “بۆندز لیگ” له‌ تۆماری گۆڵدا توشی نه‌زۆکی بووه‌ و له‌هه‌مان کاتیشدا له‌ڕووی ئه‌نجام و له‌ڕیزبه‌ندی یانه‌کاندا هه‌رگیز به‌پێی پێویست نه‌بوون، له‌ خولی ئه‌ڵمانیا به‌رامبه‌ر ئاگسبۆرگ یه‌کسانبووه‌، پاشان به‌ هێرتا به‌رلین دۆڕاوه‌ و دواتریش به‌ بوروسیا مونشنگلادباخ، هه‌روه‌ها له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان به‌رامبه‌ر ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام یه‌کسانبونیان تۆمار کردووه‌، واتا له‌چوار ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌کدا هیچ بردنه‌وه‌یه‌کیان نه‌بووه‌ و ئه‌م ئه‌نجامانه‌ش‌ له‌ ساڵی ٢٠٠٩وه‌ له‌ هه‌رێمی باڤاریا ڕووینه‌داوه‌.

له‌ ماوه‌ی داهاتودا یانه‌ “هۆلیودیه‌که‌” ڕووبه‌ڕوی ڤۆلفسبۆرگ ده‌بێته‌وه‌ (ئه‌مڕۆ)، پاشان ماینز و ئه‌یک ئه‌سینا، ته‌واوی ئه‌م ڕووبه‌ڕوبونه‌وانه‌ش ده‌که‌ونه‌ حه‌وت ڕۆژه‌وه‌ و تیایدا نیکۆ کۆڤاچ به‌ بردنه‌وه‌ ده‌توانێت خۆی له‌ گێژاو و فشاری میدیا و هانده‌ران ده‌رباز بکات، ئه‌گه‌رنا دۆخه‌که‌ پێچه‌وانه‌ ده‌بێته‌وه‌ و به‌هۆی هه‌مان فشاره‌وه‌ ئیداره‌ی یانه‌ به‌دوورخستنه‌وه‌ی ناچار ده‌کرێت.

بۆ هێورکردنی بارودۆخه‌که‌، کارڵ هاینز ڕۆمه‌نیگه‌ دوێنێ (هه‌ینی) کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا و داوای له‌ نوسه‌ران و ڕۆژنامه‌کانی ئه‌ڵمانیا کرد چیتر به‌هه‌ڵه‌ فشار نه‌خه‌نه‌ سه‌ر یاریزانان، داواشی لێکردن ڕێگه‌ی کۆڤاچ بده‌ن به‌ ئارامی کاره‌کانی به‌ڕێبکات، ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه‌بوو که‌ ڕۆمه‌نیگه‌ و هاوه‌ڵانی ده‌یانه‌وێت یانه‌که‌ له‌ دۆخێکی ناهه‌موار ده‌رباز بکه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌یسه‌لمێنێت که‌ قه‌یران روویداوه‌ و کێشه‌ بونی هه‌یه‌، چونکه‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ ڕووینه‌داوه‌ له‌یه‌ک ڕۆژدا به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکار و ڕاهێنه‌ری یانه‌ له‌ دوو کاتی جیاوازدا کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌نجام بده‌ن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین