چاکسازی کۆمەڵایەتی وەڵامی حاکم ناز نوری دەداتەوە: قسەکانی هەڵبەستراون



بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی وەڵامی سەرۆکی پێشووتری داواکاری گشتی سلێمانی دەداتەوە کە لە چاوپێکەوتنێکیدا باسی لە هەندێك بابەتی “ئەخلاقی” نێو زیندانەکان کردبوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، “سەرۆكی پێشووتری فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی هەندێک بابەتی ئاماژە پێداوە سەبارەت بە ڕەوشی چاکسازییەکان لە ڕابردوودا کە کۆمەڵێک زانیاری ناڕاست و هەڵبەستراوی تێدایە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “ئەو لێدوانەی سەرۆکی پێشووتری فەرمانگەی داواکاری گشتی بۆ بەلاڕێدا بردنی ڕاستییەکان و ورووژاندنی هەستی خەڵکی کوردستانە کە دوورە لە ڕاستییەوە”.

دەقی ڕوونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی بە هەماهەنگی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەژێر چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکانی هەرێمی کوردستاندا کاری کردووە بە ڕەچاوکردنی بنەماکانی مافی مرۆڤ و چاودێری نەتەوە یەكگرتوەكان و خاچی سووری نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە ناوخۆیی و بیانییەکان و پەرلەمان و دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ ،

بە داخەوە چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا لە یەکێک لە میدیاکاندا سەرۆكی پێشووتری فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی هەندێک بابەتی ئاماژە پێداوە سەبارەت بە ڕەوشی چاکسازییەکان لە ڕابردوودا کە کۆمەڵێک زانیاری ناڕاست و هەڵبەستراوی تێدایە و دەمانەوێت بۆ ڕای گشتی ڕوون بکەینەوە کە ئەو بابەتانە دوورە لە ڕاستییەوەو باسی ساڵی (٢٠٠٣) دەكات و هیچ پەیوەندی بە چاكسازیەوە نیەو چاوپێكەوتنەكەش مێژوەكەی بۆ دوساڵ بەر لەئێستا دەگەڕێتەوە.

بەداخەوە بەڕێزیان كەسێكی یاسایین خۆ ناكرێت هەموو قسەی سزادراوێك وەك ڕاستی وەربگیرێت و پێوستی بە بەڵگەو سەلماندن هەیەو بردنە دەرەوەی هەر سزادراوێك چەندین ڕێكاری یاسایی و كارگێڕی پێویستە ,وە تەواوی ڕاڕەوو هۆڵ و بەشەكانی چاكسازی پەیوەست كراوە بەسیستمی كامێرای چاودێری.

چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی (٢٠٠٨) دامەزراوە وەک ناوەندێك بۆ ئەو کەسانەی کە بە ماددەیەکی یاسایی سزادراون و بە پێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە بە ڕەچاوکردنی بنەماکانی مافی مرۆڤ، هەر لەو چوارچێوەیەدا بە بەردەوامی ڕێکخراوە ناوخۆیی و بیانییەکان، پەرلەمان و دەستە جیاوازەکان، چاودێری ڕەوشی چاکسازیەکان دەکەن و چەندین دام و دەزگای جیاواز لەناوخۆو دەرەوە سوپاس و پێزانینیان هەبوە بۆ كارو پڕۆژەو چالاكیەكانی چاكسازیەكانمان، وەلەهەمان كاتدا لەسەر ئاستی وڵاتانی ناوچەكەش چاكسازیەكانی هەرێمی كوردستان لە باشترینەكانن.

بە داخەوە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە ئێستاداو ئەو لێدوانەی سەرۆکی پێشووتری فەرمانگەی داواکاری گشتی بۆ بەلاڕێدا بردنی ڕاستییەکان و ورووژاندنی هەستی خەڵکی کوردستانە کە دوورە لە ڕاستییەوە، جارێکی دیکە ئەو لێدوانانە ڕەت دەکەینەوە و ڕایدەگەیەنین کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی بە هەماهەنگی وەزارەتی کارو دام و دەزگاکان وەک لایەنێكی ستراتیژ لە کابینەی نۆیەمدا کاری کردووە لەسەر پتەوکردنی چاکسازییەکان و ڕاهێنانەوەی ئەو کەسانەی بە ماددەیەکی یاسایی سزادراون، لەهەمان كاتدا چەندین پرۆگرامی چاکسازی و سیمینارو خولی ڕاهێنانی جیاوازیان لەگەڵ ئەنجام دراوە بۆ ئەوەی وەك کەسێکی ئاسایی بگەڕێنەوە نێو کۆمەڵگا نەک ئەوەی کە کاری نەشیاو یاخود مامەڵەی نامرۆیی و نائەخلاقیان بەرامبەر بکرێت .

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی

سێ مووچەی کۆتایی ساڵ بە “مووچەی خەرجنەکراو” هەژمارکرا
پێشت سێ مووچەی کۆتایی ساڵ بە “مووچەی خەرجنەکراو” هەژمارکرا
عێراق: ئەوانەی پێنج ساڵە گرێبەستن دەکرێنە هەمیشەیی
دواتر عێراق: ئەوانەی پێنج ساڵە گرێبەستن دەکرێنە هەمیشەیی
ەیوەندیدار