هۆشداری لە كەمبوونەوەی ئاو دەدرێت



لەبارەی كەمبوونەوەی ئاو لە عێراق، بانكی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات و داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست دەكات.

لە ڕاگەیەندراوێكدا سەلیم رۆحانا، بەڕێوەبەری ھەرێمی فەرمانگەی ڕۆرھەڵاتی بانكی نێودەوڵەتی دەڵێت، بەھۆی گۆڕانی كەشوھەوا، كەمی بارانبارین و بەھەدەردانی ئاو، ڕەنگە تا ساڵی 2040 عێراق %20ی ئاوەكەی لەدەست بدات.

بۆ چارەسەری ئەو دۆخە سەلیم رۆحانا داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست دەكات و دەڵێت، بەبێ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست، كەرتی ئاو لە عێراقدا زیانێكی گەورەی بەردەكەوێت و بەمەش كاریگەری لەسەر ژیانی جووتیاران دادەنێت.

ئەوە لەكاتێكدایە، پێشتر شارەزایان و یەلایەنی پەیوەندیدار هۆشداریان لەبارەی كەمبوونەوەی ئاستی ئاو لە عێڕاق داوە و بەگوێرەی داتاكان ساڵی ڕابردوو ئاوی رووبارەكانی دیجلە و فوڕات بە ڕێژەی 50% كەمیان كردووە.

 

١٦٦ كۆچبەر رزگاركران
پێشت ١٦٦ كۆچبەر رزگاركران
رووداوێكی هاتووچۆ قوربانیی لێكەوتەوە
دواتر رووداوێكی هاتووچۆ قوربانیی لێكەوتەوە
ەیوەندیدار