ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

یەختێك لە دەریای ئیجە بە 35 پەنابەرەوە ژێر ئاو كەوت

خەڵك – بەشی هەواڵ
فیدراسیۆنی پەنابەران لە توركیا ڕایدەگەیەنێت، لە ڕووداوەكەی شەوی ڕابردوو ٣٥ پەنابەر لەناو یەختكێكدا ژێر ئاو كەوتوون و تەنها یەك پەنابەری عیراقی ڕزگاری بووە، دەشڵێت: “تا ئێستا تەرمی 9 پەنابەر دۆزراوەتەوە و چارەنوس و ڕەگەزنامەی ئەوانی دیكە نادیارە”.

فیدراسیۆنی پەنابەرانی عیراق لە توركیا لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، كاتژمێر 11:45 خوولەكی شەوی 9ی تشرینی ٢٠١٨ یەختێك، كە هەڵگری ٣٥ پەنابەر بووە لە دەریای ئیجەدا ژێر ئاو كەوتووە.

دەشڵێت: “ڕوداوەكە لە نزیك ناحیەی قەرەبرونی پاریزگای ئیزمیر ڕویداوە، لە كۆی ئەو ٣٥ پەنابەرەی لەناو یەختەكەدا بوون تەنها یەك پەنابەری عیراقی ڕزگاری بووە”.

ڕاشیگەیاندووە، تا ئێستا تەرمی 9 لە پەنابەرە ژێر ئاو كەوتووەكان دۆزراوەتەوە، لە كاتێكدا چارەنوس و ڕەگەزنامەی قوربانیانی دیكەی ڕوداوەكە نادیارە.

هاوكات وەزارەتی ناوخۆی توركیا لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، شەوی ڕابردوودا لە ڕوداوێكی ژێر ئاوكەوتندا لە ڕۆژئاوای هەرێمی ئیزمیر لانی كەم 25 پەنابەر ژێر ئاو كەوتوون.

ڕاشیگەیاندووە، تەرمی 9 پەنابەر بە خنكاوی لە لایەن هێزەكانی دەریاوانیەوە دەرهێنراونەتەوە و تیمەكان سەرقاڵن و بەدوای قوربانیەكاندا دەگەڕێن.

عێراق

ئەندامانی تۆڕێکی بازرگانی کردن بە منداڵان دەستگیر کران

خەڵک-

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ لە پارێزگای دیوانییە ھێزە ئەمنییەکان تۆڕێکی کڕین و فرۆشی منداڵیان دەستگیرکردووە.ڤ

لیوا سەعد مەعن، وتەبێژی وەزارەتی ناخۆی عیراق ڕایگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیادا دەڵێت: “ئەمڕۆ ھێزێکی ھاوبەشی لەناوبردنی تاوان و ئاسایشی نیشتمانی و لەناوبردنی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، لەسەر بنچینەی زانیاریی ھەواڵگریی ورد، تۆڕێکی بازرگانی کردن بە منداڵیان لە شاری دیوانیە دەستگیر کردووە.

ئەو تۆڕە لە ٣ کەس پێکھاتبوون کە دووانیان ئافرەتن، کاریان کڕینی منداڵ بووە لە کەسوکارەکانیان لای خۆیان بەخێویان کردوون تا بتوانن لە داھاتوودا بیانفرۆشنەوە.

لەکاتی دەستگیرکردنیشیان ٢ منداڵیان لابووە، کچێکی تەمەن ٥ ساڵان و کوڕێکی تەمەن ١٨ مانگ، کە ھیچ پەیوەندییەکی خوێنییان نەبووە پێیانەوە.

سەعد مەعن ئەوەشی ڕاگەیاندووە: لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆڕەکە بەردەوامە و دۆسیەکەیان ڕەوانەی دادگا کراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

٤٥٠ منداڵی تورک لە خانەی بێ سەرپەرشتان و زیندانەکانی عیراقدان

خەڵک-

رۆژنامەیەکی تورکی لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژە بەوە دەکات، ٤٥٠ منداڵی تورک لە خانەی بێ سەرپەرشتان و زیندانی روسافەن لە شاری بەغداد، کە لەگەڵ دایک و باوکیان لە تورکیاوە ھاتوونەتە عیراق و چوونەتە نێو داعشەوە، ئێستا بێ سەرپەرشت ماونەتەوە یان لەگەڵ دایکیان زیندانی کراون.

رۆژنامەی دەیلی وەتەنی تورکی چیرۆکی دوو منداڵی تورک دەگێڕێتەوە، کە دایکیان ھێناونی بۆ عیراق و خۆی دوو ساڵ پێش ئێستا لە موسڵ کوژراوە و ئێستا چاوەڕێی گەڕانەوەن بۆ لای باوکیان بۆ تورکیا.

رۆژنامەکە دەڵێت، (ک. یەڵماز) ڕێگەی پۆلیسی ولاتەکەیەوە وێنەی منداڵەکانی پێگەشتووە و ناسیونەتییەوە، پاش ئەوەی پۆلیسی عیراق وێنەی سەرجەم منداڵەکانی ڕادەستی پۆلیسی تورکیا کردووە.

ھاوسەرەکەی یەڵماز، ٤ ساڵ پێش ئێستا منداڵەکانی لە تورکیاوە بردۆتە سوریا و دواتر ھاتۆتە عیراق و لە یەکێک لە بردومانەکانی ھاوپەیمانان لە موسڵ کوژراوە.

ھەفتەی ڕابردووش عیراق یەکەمین کاروانی منداڵەکان کە لە ١٧ منداڵ پێکھاتبوون ڕادەستی تورکیا کردۆتەوە، ئەو منداڵانە لە خانەی بێ سەرپەرشتانی ساڵحییە بوون و دایک و باوکیان نەماوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كۆبوونەوەی پەرلەمان تا پێكهێنانی حكومەت هەڵپەسێردرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق كۆتایی هات و هیچ وادەیەكیش بۆ كۆبوونەوەی داهاتوو دیاری نەكرا، سەرۆكی پەرلەمانیش دەڵێت: “كۆبوونەوەی داهاتوو بۆ پێكهێنانی حكومەت دەبێت”.

سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عیراق بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، كە كۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق، كە ئەمڕۆ بە بەشداری 232 پەرلەمانتار و بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان ئەنجام درا، كەمێك پێش ئێستا تەواو بوو.

ڕاشیگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ دەنگ درا لەسەر پێكهێنانی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان، كە 27 لیژنەن و سەرۆكایەتی پەرلەمان هیچ وادەیەكی بۆ كۆبوونەوەی داهاتوو ڕانەگەیاند.

هاوكات، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لە كۆتایی كۆبوونەوەكە ڕایگەیاند، كە ئەگەری ئەوە هەیە كۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان تەرخان بكرێت بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەتی نوێ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین