سودانی پەیامێکی ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەکان کرد



دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەستیپێکرد، لە پارێزگاکانی هەرێم ئاوارەکان و هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی عێراق دەنگ دەدەن.

ئەمڕۆ شەممە، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت و ڕۆژی ١٨ ئەم مانگەش هەڵبژاردنی گشتی بەڕێوەدەچێت.

هاوکات محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پەیامێکی ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەکان کرد، جەختیکردەوە لەسەر ئازادی هەڵبژاردن و ئەوەی کە هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە دەستوەردان بکات لە دیاریکردنی بژاردەکانیان.

لە کاتێکدا سودانی ڕۆژی هەینی ئاماژەی بەوەشکرد، “دوایین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ساڵی ٢٠١٣ بووە، بۆیە پەکخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە بەرژەوەندی گەل و دەوڵەتدا نەبووە”.

لە پارێزگای هه‌ولێر ١٥ هەزار ٤٩٢ چەکدار و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان، لەگەڵ پێنج هەزار و ٢٣ ئاوارە مافی دەنگدانیان هەیە.

لە پارێزگای سلێمانی ٢٣ هەزار و ٤٠٢ دەنگدەر لە هێزە چەکدار و ئەمنییەکان لەگەڵ سێ هەزار و ٨١٥ ئاوارە مافی دەنگدانیان هەیە.

لە پارێزگای دهۆک ١٤ هەزار و ٧٨٨ دەنگدەر لە هێزە چەکدار و ئەمنییەکان و هەزار و ٤٢٢ ئاوارەش دەتوانن دەنگبدان

هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له‌ کاتێکدایە کە لە دوای ساڵی ٢٠٠٥ ەوە یەکەمجارە لە کەرکوک هەڵبژراردن بەڕێوەبچێت، هاوکات لە ١٥ پارێزگای عێراق بە بەشداری ٥٠٠ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی‌ و ناوخۆیی پڕۆسەی دەنگدان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

کەسێک بەتۆمەتی کۆکردنەوەی کارتی دەنگدان و پێدانی زەوی دەستگیرکرا
پێشت کەسێک بەتۆمەتی کۆکردنەوەی کارتی دەنگدان و پێدانی زەوی دەستگیرکرا
سێ کۆچبەری کورد لە نۆكه‌ندی ئینگلیز له‌نێوان به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا خنكان
دواتر سێ کۆچبەری کورد لە نۆكه‌ندی ئینگلیز له‌نێوان به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا خنكان
ەیوەندیدار