سودانی داوا لەهاوڵاتیان دەکات بەشداری هەڵبژاردن بکەن



لە وتارێکیدا کەکەمێک پێش ئێستا پێشکەشی کرد محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە هاوڵاتیانی عێراق کرد سودانی ڕایگەیاند، گەلی عێراق گەلێکی ئازا و بوێرە و ئەوەشی بۆ هەموو جیهان سەلماندووە کە گەلێکی بەهێزن، هیوامان لەسەر ئەوەیە هەوڵی فراوان بۆ بەرەوپێشچوونی واڵات بدەن و هەوڵبدەن بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا بکەن.

لە وتارەکەیدا سودانی ئاماژەی بەوەکرد، ماوەی ١٠ ساڵە هەڵبژاردنی ئیەنجومەنی پارێزگاکان بەهۆی کۆمەڵێک گرفتەوە ئەنجام نەدراوە، وتیشی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان زۆر گرنگە و پیویستە هەمووتان بەشداری تێدا بکەن چونکە بڕبڕەی پشتی دیموکراسییە و حکومەتی خۆ جێی دەهێنێتە کایەوە کە کارەکانی حکومەتی فیدراڵی ئاسانتر دەکات.

داوای لە خەڵک عێراق کرد ڕوو لە سندووقەکانی دەنگدان بکەن و دەنگ بەوکەسانە بدەن کە دڵسۆزی خاک و نیشتیمان و گەلی عێراقن کە دەبنە پاڵپشتێکی باش بۆ حکومەت هەتا خزمەتێکی زیاتر بە هەموو هاوڵاتیانی عێراق بکەن.

وتیشی، حکومەتی ئێستا حکومەتێکی خزمەتگوزاری نیشتیمانییە بۆ هەموو گەلی عێراق و درێژە بەچالاکییەکان دەدەین و ئەو هۆکارانە بنەبڕ دەکەین کە گرفت بۆ عراق و عێراقییەکان دروست دەکەن، من ئەرکەکانی سەرشانم لە هەموو ڕوویەکەوە جێبەجێ کردووە و ئەوەش لەسەر ئێوەیە ئەوەیە بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن و بەبەشداری کارای ئێوە ئامانجە دەستوورییەکان جێبەجێ دەکرێن و نابێ بەشداری لە هەڵبژاردن نەکەن بەڵکو بەشداری بکەن و مافی دیموکراسی بپارێزن، ئەوەش مافی خۆتانە.

لەکۆتایی وتەکانیدا باسی لەوەکرد، هیچ کەس ناتوانێت پرۆسەی هەڵبژاردنتان لێ تێکبدات و حکومەت ئەو ئەرکەی لەئەستۆ گرتووە و ئەرکە نیشتیمانییەکانیان جێبەجێ دەکەن. وتیشی، هیوادارم حکومەتە خۆجێیەکان دوای هەڵبژاردن بەزوویی  دەستبەکاربن و ئەرکەکانیان جێ بەجی ىکەن و وڵات بەرەو پیشەوە ببەن، هیوای سەرکوتن بۆ هەموو کاندیدە دڵسۆزەکان دەخوازین.

تەم دروستبووە و گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێریش راگیران
پێشت تەم دروستبووە و گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێریش راگیران
فڕۆکەکانی تورکیا دەڤەری بارزانیان بۆردومانکرد
دواتر فڕۆکەکانی تورکیا دەڤەری بارزانیان بۆردومانکرد
ەیوەندیدار