ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ترەمپ دەیەوێ ئیڤانكای كچی بۆ پۆستێكی نوێ دیاری بكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، هیچ كەسێك لە ئیڤانكای كچی بە شیاوتر نازانێت بۆ پۆستی باڵیۆزی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان.

رۆژنامەی ئێندیپێندنت بڵاویكردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەمیانی گفتوگۆیەكی رۆژنامەوانیدا باسی كچەكەی كرد و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، ئەگەر ئیڤانكا ببێتە شوێنگرەوەی نیكی هەیلی بۆ باڵیۆزی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان زۆر باشە، هەڵبەتە من لە ئێستادا ئەو دیاری ناكەم بۆ ئەو پۆستە هەرچەندە باڵیۆزێكی زۆر باش دەبێت لەو شوێنە.

ترەمپ، نیكی هەیلی بە كەسێكی زۆر تایبەت باس كرد و رایگەیاند، ئەوەی زانیوە كە ناوبراو ماوەی شەش مانگە دەیەوێ واز لە پۆستەكەی بهێنێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە ناوی كەسێكیتر بۆ ئەو پۆستە دەهێنرێت كە بریتییە لە “دینا پاوڵ” كە ماوەی چەند ساڵێكە وەكو راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی لە ئەمریكا كار دەكات.

جیهان

پۆلیسی توركیا كوژرانی خاشەقچی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی توركیا باس لە بوونی تۆمارێكی دەنگی دەكات، كە كوژرانی خاشەقچی لەنێو كونسوڵخانەی سعودیە لە ئەستەنبوڵ دەسەلمێنێت.

ئاژانسی (ڕۆیتەرز) لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنی توركیا ڕایدەگەیەنێت، پۆلیسی توركیا تۆمارێكی دەنگی بەردەستكەوتووە، كە دەیسەلمێنێت جەمال خاشەقچی، ڕۆژنامەنوسی سعودی لەنێو كونسوڵخانەی سعودیە لە ئەستەنبوڵ كوژراوە.

وەك ئاژانسەكە ئاماژەی پێكردووە، سەرچاوەكە ڕەتیكردۆتەوە وردەكاریی زیاتر لەبارەی ئەو تۆمارە دەنگییەوە بخاتەڕوو.

لەئێستادا تیمێكی لێكۆڵینەوەی هاوبەشی توركی و سعودیە بۆ گەڕان بەشوێن چارەنوسی جەمال خاشەقچی، پشكنین لە كونسوڵخانەی سعودیەدا دەكەن لە ئەستەنبوڵ.

پێشتریش ڕۆژنامەی (واشنتۆن پۆست) لە زاری بەرپرسانی توركیا و ئەمریكاوە باسیان لەوەكردبوو، كە توركیا بە لایەنی ئەمریكای ڕاگەیاندووە سەبارەت بە دەستەبەركردنی دەنگ و وێنە، كە تەئكید لەسەر كوژرانی خاشەقچی دەكەنەوە لەنێو كونسوڵخانەی وڵاتەكە لە شاری ئەستەنبوڵ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

میرێكی سعودیە: سەبارەت بە كێشەكەی خاشقچی سوپرایز بەڕێوەیە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەتام بن خالید ئال سعود، لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر)، داوا لە سعودییەكان دەكات چاوەڕوانی ڕاگەیاندنێكی هاوبەشی نێوان سعودیە و توركیابن سەبارەت بە كێشەی دیارنەمانی جەمال خاشقچی، ئاماژەی بە سوپرایزێكی زۆریش كردووە، كە بەمنزیكانە ئاشكرا دەكرێن.

میر سەتام لە تویتێكدا ڕایگەیاندووە، “چاوەڕوانی راگەیاندنی هاوبەشی نێوان سعودیە و توركیابن سەبارەت بە كێشەی خاشقچی، خۆتان و قەڵەمەكانتان ئامادەبكەن و هەموو ڕۆژنامە و سایتەكان و كۆمپانیاكان و كەسێتییە بەكرێگیراوەكان تۆمار بكەن، كە پێش ڕووداوەكان كەوتن و ڕاستییەكانیان شێواند بۆ هێرشكردنە سەر شانشینی عەرەبی سعودیە”.

دوای ئەوەش میر سەتام لە تویتێكی تریدا، ئاماژەی بە خۆشحاڵی توركیا كردبوو بۆ پێشنیارێكی سعودیە لەبارەی دەستكردن بە لێكۆڵینەوەی هاوبەش لەبارەی دیارنەمانی خاشقچی.

بە وتەی ئەو میرە سعودیە، ئەو ڕێكەوتنە لەڕێی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوان شا سەلمان بن عەبدولعەزیز و سەرۆك ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بوو، بەبێ‌ ئەوەی ئاماژە بە وردەكاریی بەیاننامە هاوبەشەكەی نێوان سعودیە و توركیا بكات سەبارەت بە خاشقچی، كە لە تویتی یەكەمیدا ئاماژەی پێكردبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەردۆغان و شا سەلمان ونبوونی خاشقچییان تاوتوێ كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز ئەنجامدا.

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵۆ، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، سەرۆك كۆماری توركیا، ئەردۆغان و شا سەلمان، تاوتوێی پرسی ئاشكراكردنی رووداوی بێسەروشوێنبوونی رۆژنامەنووس، جەمال خاشقچییان كرد.

رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەلمان بن عەبدولعەزیز لە بارەی لێكۆڵینەوە لە ئاشكراكردنی رووداوی بێسەروشوێنبوونی رۆژنامەنووس، جەمال خاشقچی، جەختیان لەسەر گرنگی پێكھێنانی گرووپێكی كاری ھاوبەش كردەوە.

لای خۆیەوە شا سەلمان ڕایگەیاند، كەس ناتوانێت پەیوەندییەكانی توركیا و سعودیە تێكبدات بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەری عەرەبستان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین