ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

عێراق پشكی هەرێمی كوردستانی لە بودجەی ساڵی 2019 دا دیاری كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی رەشنوسی بودجەی ساڵی 2019، نرخی بەرمیلێك نەوت بە 56 دۆلار خەمڵێندراوە و لەسەر بنەمای ناردنی 3 ملیۆن و 880 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لەگەڵ 250 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم، كە بۆ هەر بەرمیلێك نەوت بڕی 1182 دینار دەدرێت.

بەپێی رەشنوسی بودجەی ساڵی 2019، عێراق 22 ترلیۆن و 873 ملیار و 365 ملیۆن و 557 هەزار كورتهێنانی دەبێت و چاوەڕوان دەكرێت بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوتەوە پڕی بكاتەوە.

سەبارەت بە هەرێمی كورستانیش رونكراوەتەوە، لەسەر بنەمای ژمارەی راستەقینەی هەر سێ‌ پارێزگاكە پشكی هەرێمی كوردستان دیاریكراوە، دوای دەرهێنانی بودجەی سیادی، هەروەها گەڕانەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم بۆ گەنجینەكانی حكومەتی ئیتیحادی.

هەر بەپێی رەشنوسەكە دامەزراندن راگیراوە و لەسەر بنەمای گرێبەست بەشێوەیەكی پێشوو مامەڵە دەكرێت و لە هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكەش هیچ كەسێك دانامەزرێت.

بڵاوبونەوەی ئەو رەشنوسە لەكاتێكدایە كە حكومەتی هەرێم بەهۆی دابینكردنی 317 ملیار دیناری بەغدادەوە، دەتوانێت مانگانە موچە دابەشبكات و ئەگەر ئەو پارەیە نەدرێت، موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش كێشەی بۆ دروست دەبێتەوە.

ئابوری

بانگەواز بۆ بەشداری هاوڵاتیان دەكرێت
ڕێپێوان دژی نەبوونی نەوت و بڕینەوەی دارستانەكان دەستپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی دابەشنەكردنی نەوت لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە و بڕینەوەی دارستانەكان، ڕێپێوان لە پێنجوێنەوە تا بەردەم پارێزگای سلێمانی دەستپێدەكات و ڕێكخراوێكی ژینگەپارێز-یش بانگەواز بۆ بەشداری هاوڵاتیان دەكات.

ڕێكخراوی ملەكەوە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “سبەی كاتژمێر (٤:۳٠ بۆ ۵:٠٠)ی ئێوارە بەڕێدەكەوین بەپێ لە پێنجوێنەوە بۆ بەردەم بینای پارێزگاری سلێمانی بەمەبەستی دابینكردنی نەوت، چونكە دارستانەكان بوونەتە قوربانی ئەم كەمتەرخەمییەی حكومەت”.

دەشڵێت: “هاوڵاتیانی ئازیز ئێمە لە خۆشی سەری خۆمان نییە ئەم خەمە لەكۆڵ دەنێین و ملی ڕێ دەگرین، بەڵكو خەمی بەرژەوەندی گشتییە ئەویش پاراستن و مانەوەی درەخستانەكانە”.

ڕێكخراوی ملەكەوە بۆ پاراستنی ژینگە بانگەوازیشی كردووە، “ئەگەر دڵسۆز و خەمخۆرن ئەوا سبەی هاوسەفەرمانبن، تا هەمووان پێكەوە سكاڵا و ناڕەزایی خۆمان بگەیەنینە شوێنی خۆی”.

ئاشكراشی كردووە، هەر كەسێك ویستی هاوسەفەرمان بێت بۆ زانیاری پەیوەندی بكات بەم ژمارە مۆبایلانەوە (٠۷۵٠۱۱۲٦٠٦۲ یان
٠۷۵٠۱۸٤۷٠۵۷) و دەشڵێت: “شوێنی كۆبوونەوەمان: بازاڕی خوارەوە-ترافیكەكە!”.

سبەی کاتژمێر(٤:۳٠بۆ۵:٠٠)ی ئێوارە بەڕێدەکەوین بەپێ لە پێنجوێنەوە بۆ بەردەم بینای پارێزگاری سلێمانی،بەمەبەستی دابینکردنی…

Posted by ‎رێكخراوی ملەكەوە بۆ پاراستنی ژینگە‎ on Saturday, October 20, 2018

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سبەینێ‌ مووچەی چەند وەزارەتێك دابەشدەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
ماوەی 16 ڕۆژە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران و هێزە سەربازی و ئەمنییەكان دەستی پێ كردووە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا بە پێدانی مووچەی سێ‌ سەرۆكایەتییەكە و خانەنشینان كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە بهێنرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ڕۆژی یەك شەممە 21ی تشرینی یەكەمی 2018 مووچەی مانگی تەمموزی هەریەكە لە وەزارەتەكانی (پیشەسازی و بازرگانی و ڕۆشنبیری و لاوان و ئاوەدانكردنەوە و ڕێگەوبان) دابەش دەكرێت.

ئاشكراشی كرد، ڕۆژی دوو شەممە مووچەی سەرجەم دامەزراوەكانی دیكە و سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم دابەش دەكرێت.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، لە كۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی دابەش دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

دابەشكردنی نەوت دەستپێدەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
لیژنەی سەرپەرشتی دابەشكردنی نەوت لە پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی دابەشكردنی نەوت لە ناوچەی هەورامان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لەناو پارێزگاكە دابەشكردنی نەوت ڕادەگیرێت، دەشڵێت: “كۆتایی هەفتە دابەشــكردنی نەوت لە ناو هەڵەبجە دەستپێدەكاتەوە”.

لیژنەی سەرپەرشتی دابەشكردنی نەوت لە هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، پێشتر بڵاوكرایەوە ڕۆژی یەك شەممە 21ی تشرینی یەكەم دەست بە دابەشكردنی نەوت لە ناو شاری هەڵەبجە دەكرێتەوە، بەڵام بۆ كۆتایی هەفتە دوادەكەوێت.

دەشڵێت: “دواكەوتنی دابەشكردنی نەوت لە ناو سەنتەری شارەكە بەهۆی دابەشكردنی بەشە نەوتە لەناوچەی هەورامان و ڕۆژی چوار شەممە لە هەڵەبجە دەستپێدەكاتەوە”.

جەختیشی كردۆتەوە، دانیشتوانی ناوچەی هەورامان بە پێی ئەم خشتەیە نەوت وەردەگرن، “ڕۆژانی دوو شەممە و سێ شەممە نەوت لە تەوێڵە و بیارە دابەشدەكرێت”.

بە پێی زانیاریەكان، لە پارێزگای هەڵەبجە زیاتر لە 6 هەزار خێزان بەشە نەوتیان وەرگرتووە و بەشێكی دیكەی ماوە نەوت وەربگرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین