عێراق دەبێتە خاوەنی مانگی دەستکرد



بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی سەباح، لیژنەی پەیوەندییەکان و گواستنەوە لە پەرلەمانی عێراق دوو کۆمپانیای میسری و فەڕەنسی ئامادەییان دەربڕیووە مانگی دەستکردی عێراقی ڕەوانە بکەن.

زوهەیر شەهید فەتلاوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، مانگی دەستکردی عێراقی هێشتا لەقۆناغی نیشانداندایە، بەڵام هەوڵدەدرێت ئەم بابەتە لە وەزارەتی گەیاندنەوە بگوازرێتەوە بۆ وەزارەتی پەیوەندییەکان و زانست و تەکنەلۆجیا لەپێناو ئامادەکردنی سەرجەم پێداویستییەکانیدا.

لە لایەکی دیکەوە، پسپۆڕی بواری مانگی دەستکرد، ئەندازیار فەلاح نوری، بە “سەباح”ی ڕاگەیاند کە ناردنی مانگی دەستکردی عێراقی پێویستی بە ڕاوێژکاری کۆمپانیا و بەرهەمهێنەرانی مانگی دەستکردی نێودەوڵەتی هەیە کە تایبەتمەندن بە چاودێریکردنی زەوی، ئەمەش ئاماژە بەوە دەکات کە دەستگەیشتن بە تەکنەلۆژیای مانگی دەستکردا سنووردارە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیاردان لەلایەن دەسەڵاتدارانی باڵاوە بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەیەکی لەو جۆرە پێویستی بە ڕەزامەندی فەرمی هەیە بۆ پەیوەندیکردن بە دەسەڵاتدارانی بیانی و دابینکردن و تەرخانکردنی دارایی پێویست بۆ ئەو مەبەستە.

باسی لەوەشکردووە، مانگی دەستکرد چەند جۆرێکن بەپێی ئەو ئەرکانەی کە ئەنجامیان دەدەن، چونکە مانگی دەستکردی پەیوەندیدار بە پەیوەندییەکان و خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت و پەخشی تەلەفزیۆنی لە نێو ئەرکەکانی وەزارەتی پەیوەندییەکان و دامەزراوە لاوەکییەکانیدایە. جەختی لەوەشکردەوە،بەشێک لە بۆشایی ئاسمان بە فەرمی تەرخانکراوە بۆ ئەوەی ببێتە ناوکی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی عێراق کە تایبەتمەندە بە مانگی دەستکرد بۆ چاودێریکردنی زەوی بۆ مەبەستی مەدەنی و ئەمنی.

پەرلەمانتارێکی عێراق: لەبەر ئەم هۆکارانە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێناکاتەوە
پێشت پەرلەمانتارێکی عێراق: لەبەر ئەم هۆکارانە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێناکاتەوە
دابەزاندنی کێش لە ماوەیەکی کەمدا زیانی تەندروستی هەیە
دواتر دابەزاندنی کێش لە ماوەیەکی کەمدا زیانی تەندروستی هەیە
ەیوەندیدار