” لە هەرێمی کوردستان بڕی باج زۆر کەمترە بە بەراورد بە وڵاتانی دەوروبەری وەک ئێران و تورکیا و عێراق”


جێگری بەڕێوەبەری گشتی باجی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان ١٣ ملیاردێر و سەروو هەزار مەڵتی ملیۆنێر هەیە، واتە چۆن دەکرێت بە بەراورد ئەوە فەرمانگەی باج ساڵانە ترلیۆنێک دینار داهاتی هەبێت، لە سەردەمی حکومی کوردی بە تایبەت دوای ٢٠٠٣ چەندەها خەڵک بوونەتە ملیۆنێر و دەوڵەمەند، ئەگەر ئەوانە باجییان بدایە خەزێنەی دەوڵەت پڕببوایە وەک خۆی ئێستا پێویستمان بەوە نەدەبوو موراجەعەی بەغداد بکەین

عەلی عەبدولڕەحمان، جێگری بەڕێوەبەری گشتی باجی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، سەپاندنی باج و لێخۆشبوونی باج لە هەرێمی کوردستان بەپێی یاسا کراوە، لەبەر ئەوەی هەتا ئێستا سیستمێکی بانکی ورد نییە لە هەرێم و عێراق کە بتوانرێت باج لەسەر ئەو بنەمایە دیاریبکرێت، بۆیە دەبینین خۆدزینەوە لە باجدان هەیە، ئێستا هەوڵدەدەین لەسەر بنەمای خەمڵاندن بۆ سەپاندنی باج لەسەر کۆمپانیاکان بێینە دەر خۆمان وردبینی بکەین.

دەشڵێت:”خەڵک ڕسوماتی تاپۆ بە باج تێگەیشتووە. نەخێر بەو جۆرە نییە، داهاتی باج ساڵانە دەگۆڕێت، ساڵی ڕابردوو کۆی باجی ساڵەکە نەگەیشتینە ترلیۆنێک دینار، لە دەوری ٩٠٠ ملیار بووین”.

راشیگەیاندووە:”منیش لەگەڵ ئەوەدام هاووڵاتی ئەرکێکی قورسی لەسەرە، ئەمەش بە تەنها باج نەیخستووە، بەڵکو تێچووی کۆی ژیانی ڕۆژانەیە، ئەو باج و ڕسوماتە بەدەست ئێمە نییە و لە مەرکەزەوە کە بەغدادە دانراوە، ئێمە وەک هەرێم داماننەناوە و لە هەرێمی کوردستان بڕی باج زۆر کەمترە بە بەراورد بە وڵاتانی دەوروبەری وەک ئێران و تورکیا و عێراق.”

“لە هەرێمی کوردستان ١٣ ملیاردێر و سەروو هەزار مەڵتی ملیۆنێر هەیە، واتە چۆن دەکرێت بە بەراورد ئەوە فەرمانگەی باج ساڵانە ترلیۆنێک دینار داهاتی هەبێت، لە سەردەمی حکومی کوردی بە تایبەت دوای ٢٠٠٣ چەندەها خەڵک بوونەتە ملیۆنێر و دەوڵەمەند، ئەگەر ئەوانە باجییان بدایە خەزێنەی دەوڵەت پڕببوایە وەک خۆی ئێستا پێویستمان بەوە نەدەبوو موراجەعەی بەغداد بکەین.” جێگری بەڕێوەبەری گشتی باجی هەرێمی کوردستان وادەڵێت.

وەزارەتی دارایی و پێشمەرگە مووچە وەردەگرن
پێشت وەزارەتی دارایی و پێشمەرگە مووچە وەردەگرن
بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردوو بڵاوکرایەوە
دواتر بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردوو بڵاوکرایەوە
پەیوەندیدار