کۆڵبەرێك بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا



کۆڵبەرێکی شاری جوانڕۆ کە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار ببوو، بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، حەبیب ڕەزایی، تەمەن ٥٢ ساڵ و کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ کە پێشتر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری “نەوسوود”ی سەر بە پارێزگای کرماشان بەسەختی بریندار بوو، بەهۆی سەختی برینەیەوە گیانی لەدەستدا.

ڕونیشیکردەوە، ئەو کۆڵبەرە بەرەبەیانیی یەکشەممەی ڕابردوو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە پشتەوە دوو گوللەی بەرکەوتووە کە ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی بڕبڕەی پشتی بشکێت و تووشی خوێنبەربوونی زۆری هەناو ببێت.

ئەمڕۆش دوات گیانلەدەستدانی، تەرمی کۆڵبەرەکە لە گۆڕستانی “حاجی ئیبراهیم”ی جانڕۆ بەخاک سپێردرا.

عێراق مامەڵەی بازرگانی بە دۆلار لەگەڵ وڵاتێک ڕاگرت
پێشت عێراق مامەڵەی بازرگانی بە دۆلار لەگەڵ وڵاتێک ڕاگرت
بلینکن: هێرشی سەر هێزەکانمان کاریگەری خراپی بۆ عێراق دەبێت
دواتر بلینکن: هێرشی سەر هێزەکانمان کاریگەری خراپی بۆ عێراق دەبێت
ەیوەندیدار