ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وەرزشەکانی تر

(به‌وێنه‌) “پاڵه‌وانه‌ موسوڵمانه‌که‌” گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ڕوسیا و له‌لایه‌ن هه‌زاران هانده‌ره‌وه‌ پێشوازی لێکرا !

خه‌ڵک سپۆرت

دوای بردنه‌وه‌ی له‌ کۆنۆر ماکگریگۆری ئێرله‌ندی پاڵه‌وانی ئه‌فسانه‌یی (ufc)، خابیب نۆرماگۆمۆدۆڤی ڕوسی گه‌ڕایه‌وه‌ زێدی خۆیی و له‌لایه‌ن هه‌زاران هانده‌ره‌وه‌ به‌گه‌رموگوڕی پێشوازی لێکرا.

حه‌بیب نور موحه‌مه‌د خه‌ڵکی داغستانی ڕوسیایه‌ و موسوڵمانه‌، له‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌کدا توانی ماکگریگۆر بکوتێت به‌زه‌ویدا و پشتوێنی پاڵه‌وانی جیهان مسۆگه‌ر بکات، ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ش له‌جیهاندا سه‌دایه‌کی به‌هێزی دایه‌وه‌ به‌وپێیه‌ی وا ده‌رده‌که‌وت له‌نێوان پاڵه‌وانی کریستیانه‌کان و پاڵه‌وانی موسوڵماناندا ڕووبه‌روبونه‌وه‌ ڕووده‌دات.

ئه‌مه‌ش دیمه‌نه‌کانی گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تی بۆ داغستان و چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ هانده‌ران له‌یاریگای “ئانژی ئارینا”.

وەرزشەکانی تر

پاره‌ وه‌رده‌گرن؟ موچه‌ی ساڵانه‌یان چه‌نده‌؟ گرانبه‌هاترین (١٠) زۆرانبازی سه‌ربه‌ستی جیهانی (WWE)

خه‌ڵک سپۆرت

زۆرانبازی سه‌ربه‌ستی ئه‌مریکی (WWE) جیاواز له‌ وه‌رزشه‌ ڕاسته‌قینه‌کانی نمونه‌ی زۆرانبازی ئۆڵۆمپی و بۆکسێن زیاتر گرنگی به‌ بواره‌ بازرگانیه‌کان ده‌دات، هه‌ر به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ساڵانه‌ ملیاره‌ها دۆلار داهاتی ده‌بێت.

زۆرانبازی سه‌ربه‌ست زیاتر کار له‌سه‌ر “ئینته‌رته‌ینمێنت” ده‌کات، واتا به‌خشینی کاتێکی خۆش و تاموچێژ به‌ هه‌وادارانی بواره‌که‌، زۆرینه‌ی نمایشه‌کان ئاماده‌کراون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وادارێکی زۆری هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، ته‌نانه‌ت ئه‌و وه‌رزشکارانه‌ش که‌ له‌بواره‌که‌دا به‌شداری ده‌که‌ن ساڵانه‌ ده‌بنه‌ خاوه‌نی چه‌نده‌ها ملیۆن دۆلار.

گۆڤاری “فۆربس”ی ئه‌مریکی تایبه‌ت به‌ داتا و ئاماره‌کان، نرخی موچه‌ی ساڵانه‌ی گرانبه‌هاترینه‌کانی (WWE) به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌ستنیشان کردووه‌:

  • جۆن سینا ١٠ ملیۆن دۆلار (موچه‌ی ساڵانه‌)

  • برۆک لیسنه‌ر ٦.٥ ملیۆن

  • ڕۆمان ڕینز ٤.٣ ملیۆن

  • ئه‌ی جی ستایل ٣.٥ ملیۆن

  • تریپڵ ئێچ ٣.٢ ملیۆن

  • ڕاندی ئۆرتن ٢.٩ ملیۆن

  • سیز ڕۆلینز ٢.٧ ملیۆن

  • مارک کالاوای (ئه‌نده‌رته‌یکه‌ر) ٢.٥ ملیۆن

  • دین ئامبرۆز ٢.٢ ملیۆن

  • کیڤن ئۆینز ٢ ملیۆن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

به‌رشلۆنه‌ی تۆپی ده‌ست بۆ دووه‌مجار له‌سه‌ریه‌ک جامی جیهانی یانه‌کانی به‌رز کرده‌وه‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بۆ تۆپی ده‌ست، له‌یاریی کۆتایی جامی جیهانی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا و نازناوه‌که‌ی بۆ جاری چواره‌م له‌مێژوویدا چنییه‌وه‌.

یاریی کۆتایی “سوپه‌ر گلۆب ٢٠١٨” له‌نێوان یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ و فۆخس به‌رلینی ئه‌ڵمانی ئه‌نجامدرا، ئه‌وه‌ش دووه‌م جار بوو دوو یانه‌ی ناوبراو له‌سه‌ریه‌ک له‌ فاینه‌ڵی پاڵه‌وانێتیه‌که‌ رووبه‌ڕو ببنه‌وه‌، له‌کۆتاییدا کوڕانی بارسا توانیان به‌ ئه‌نجامی (٢٩ – ٢٤) گۆڵ سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن.

بۆ دیاریکردنی پله‌ی سێیه‌م، یانه‌ی مۆنیپیلێی فه‌ره‌نسی توانی سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌روه‌ها پله‌ی پێنجه‌م و شه‌شه‌م بۆ یانه‌کانی توباتی به‌رازیلی و جه‌معیه‌ی حه‌ماماتی تونسی بوو، هه‌روه‌ها پله‌ی حه‌وته‌م و هه‌شته‌میش بۆ یانه‌کانی نه‌جمه‌ی به‌حره‌ینی و زانکۆی سیدنی ئوسترالی بوون.

به‌رشلۆنه‌ له‌ ساڵانی ٢٠١٣، ٢٠١٤، ٢٠١٧ نازناوه‌که‌ی چنیوه‌ته‌وه‌‌، واتا نازناوی ئه‌مساڵ (٢٠١٨) دووه‌م نازناو ده‌کات له‌سه‌ریه‌ک و له‌مێژووی یانه‌که‌دا ده‌بێته‌ چواره‌م نازناو، هه‌روه‌ها دووه‌م جاریشه‌ له‌سه‌ریه‌ک له‌یاریی کۆتاییدا به‌سه‌ر یانه‌ی فۆخس به‌رلینی ئه‌ڵمانیدا سه‌رده‌که‌وێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی “پاڵه‌وانه‌ موسوڵمانه‌که‌” پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی به‌دواوه‌یه‌ و مایوێزه‌ر گڵۆپی سه‌وزی داگیرساند!

خه‌ڵک سپۆرت

ڕووبه‌روبونه‌وه‌ی نێوان فلۆید مایوێزه‌ری ئه‌فسانه‌ی بۆکسێن و خابیب نۆرماگۆمۆدۆڤی ڕوسی ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌ڕاستی نزیک ده‌بێته‌وه‌ و پاڵه‌وانی ئه‌مریکا و جیهان گڵۆپی سه‌وزی بۆ ڕێکخه‌رانی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌که‌ داگیرساندووه‌.

دوای سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر کۆنۆر ماکگریگۆری ئێرله‌ندی و چنینه‌وه‌ی پشتوێنی پاڵه‌وانی جیهان (ufc)، خابیب نۆرماگۆمۆدۆڤی ڕوسی ناسراو به‌ “پاڵه‌وانه‌ موسوڵمانه‌که‌” به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ ئاگری جه‌نگی له‌دژی فلۆید مایوێزه‌ری ئه‌فسانه‌ی بۆکسێن داگیرساند‌ و ڕایگه‌یاند :” مایوێزه‌ر نه‌یتوانی ماکگریگۆر بکوتێت به‌زه‌ویدا، به‌ڵام من ئه‌و کاره‌م کرد، ئه‌وه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت کێ پادشای بواره‌که‌یه‌”.

له‌دوای ئه‌م لێدوانه‌ مایوێزه‌ری ته‌مه‌ن ٤١ ساڵ له‌تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه‌ وه‌ڵامی خابیبی دایه‌وه‌، به‌ڵکو هه‌ر به‌م وه‌ڵامه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستا و له‌چاوپێکه‌وتنێکی خێرادا به‌ که‌ناڵی “تی ئێم زێد”ی ڕاگه‌یاند :” من لێپرسراوی خۆمم، له‌لایه‌ن خابیبه‌وه‌ ناتوانم بڕیار بده‌م، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌کۆتایی ژیانی وه‌رزشیمدا ده‌توانم ڕووبه‌ڕوی ببمه‌وه‌، کاتێک رووبه‌روی ده‌بمه‌وه‌ بڕێک به‌ نۆ سفره‌وه‌ ده‌به‌مه‌وه‌، ڕه‌نگه‌ زیاتر له‌ ١٠٠ ملیۆن مسۆگه‌ر بکه‌م، له‌م خاڵه‌دا پێتان ده‌ڵێم له‌نێوان ١١٠ بۆ ٢٠٠ ملیۆن دۆلارم مسۆگه‌ره‌”.

هه‌روه‌ها له‌وه‌ڵامی لێدوانه‌کانی “پاڵه‌وانه‌ موسوڵمانه‌که‌”دا ده‌ڵێت :” خابیب باسی له‌وه‌کردووه‌ که‌ من نه‌متوانیوه‌ کۆنۆر بکوتم به‌زه‌ویدا و ئه‌و ئه‌و کاره‌ی کردووه‌، به‌ڵام من پێی ده‌ڵێم ئه‌و پاشماوه‌ی خۆراکی منی خواردووه، ئه‌و بانگهێشتم ده‌کات که‌واته‌ پێویسته‌ بێته‌ نێو بواره‌که‌ی منه‌وه‌‌”. بێگومان مه‌به‌ستی له‌وه‌یه‌ پێش خابیب توانیویه‌تی به‌سه‌ر ماکگریگۆردا سه‌ربکه‌وێت و له‌ئێستادا بێته‌ به‌شیوازی بۆکسێن رووبه‌روی پاڵه‌وانی ئه‌فسانه‌یی ببێته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی “زه‌ سه‌ن” له‌م باره‌یه‌وه‌ ئاماژه‌ی کردووه‌، ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان مایوێزه‌ر و خابیب له‌سه‌ر بڕی ١٥٢.٦ ملیۆن دۆلار ده‌بێت که‌ دوو هێنده‌ی نرخی ڕووبه‌روبونه‌وه‌ی مایوێزه‌ر به‌رامبه‌ر ماکگریگۆر ده‌کات، کاتێکیش مه‌سه‌له‌که‌ ده‌که‌وێته‌ سه‌ر پاره‌ی خه‌یاڵی، مایوێزه‌ر سڵ ناکاته‌وه‌ و راسته‌وخۆ بڕیار ده‌دات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین